ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

یەكێـتی ژنانی كوردستان و كۆلێجی پەرستیاری زانكۆی راپەرین سیمینارێكی زانستی رێكدەخەن.


سوپرالیا: راپەرین
لقی راپەرینی یەكێتی ژنانی كوردستان بە هاوبەشی كۆلێجی پەرستیاری زانكۆی ڕاپەڕین سیمینارێكی زانستیان بۆ نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك رێكخست.
ئەمرۆ بە ئامادەبوونی كادیرانی هەردوو كۆمیتەی ژنانی چوارقوڕنە و قەڵادزێ‌ و ژمارەیەكی بەرچاو لە ژنان و مامۆستایان و پسپۆرانی تەندروستی لقی راپەرینی یەكێتی ژنان و كۆلێجی پەرستاری زانكۆی رایەرین پانێڵێكی زانستیان بۆ هاوشیاری لە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك رێكخست. بەئامادەبوونی دوكتۆرە نیاز پسپۆری نەخۆشیەكانی مەمك، دوكتۆر هۆشەنگ پسپۆری نەشتەرگەری گشتی و دوكتۆر ڕێناس پسپۆری یاریدەدەری ڕاگری كۆلێژی پەرستاری.
لەو پانێڵەدا بەگشتی باس لە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك كرا و هەروەها دیاریكردنی قۆناغەكانی هۆشیاری دەربارەی نەخۆشیەكە و چۆنێـی خۆپارێزی.

هاوشێوە

ڤیدیۆ