ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

گوڵزار فەرەج دوو کتێب بڵاودەکاتەوە 

خاتوو گوڵزار فەرەج دوو كتێبی بڵاوكردەوە، بەناوەکانی: (بەلاغەت و جیهان بینی گوڵزار فەرج و باوێزمی باخی میر) چاپكرد، دەربارەی هەردوو كتێبەكەی خاتوو گوڵزار دەڵێت”قەڵەمی ژن قەڵەمەکەم وشەکانم چاوەڕێمن کە رۆحی ژن، لەجیاتی هەموو ژنان بنوسم  لەجیاتی ئەوان بیر بکەمەوە، چەپکێ هەتاو بپرژێنم و  باخی ئەوینیان ئاوەدان کەم، هەموو ئەم هەست و ڕازانە بەس بوون بۆ سەرهەڵدانی هەگبەی کتێبێکی شیعری نوێم و لەژێر ناوی باوێزەی باخی میر لەدوو توێی ٢٥٧ پەڕاودا تا بتوانم ڕازەکان بۆ ئەوینی ڕۆح و ئەوینی جێمەنزڵگە و نۆستالژیا و بیرەوری بنوسم و لە تازەترین دیوانە شیعریدا بیخەمە بەر دیدەی خوێنەران، هاوکات لە گەڵ دیوانە شیعریەکەشمدا  ،، پ.دئیدریس عەبدوللە مامۆستا زانکۆی صەلاحەدین بەشی زمانی کوردی ،لەژێر ناونیشانی  بەلاغەت و جیهانبینی لەئاوێنەی شیعرەکانی گوڵزار  فەرەج لەدووتوێی ٤١٠ پەڕاودا، توێژینەوەیەکی ڕەخنەیی لەبارەی شیعرەکانمەوە بکات.  

ج دوو کتێب بڵاودەکاتەوە 

هاوشێوە

ڤیدیۆ