ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

چاویلکەی هەتاوی

مەرج نیە هەمو چاویلکەیەک گونجاو بێت
ئایا چاویلکەى هەتاوى لە تیشکى سەروى وەنەوشەیى خۆر دەمانپاڕێزێت ، وانەبێت کە تیشکى سەرووى وەنەوشەیى تەنیا کاریگەرى خڕاپ بکاتە سەر پێست ، بەڵکو کاریگەرى دەکاتە سەر پێڵوو چینى کۆرۆنیاو هاوێنە و بەشەکانى چاو ،هەروەها هۆکاڕێکە بۆ پەیدا بونى ئاوى سپى ، لەکاتى هەڵبژاردنى چاویلکەیەکى دژە هەتاو بەوردى ئەو جۆرە هەڵبژێرە کە ڕێگە لە تێپەربونى هەردو جۆرى تیشکى سەروو وەنەوشەیى بگڕێت ،جگە لەمە خاڵى تڕ هەیە بۆ هەڵبژاڕدنى چاویلکەیى هەتاوى بۆ نمونە هاوێنەى ڕێگر لەڕەنگى شین کە وێنە دورەکان رونتر دەکات بەتایبەتى لە ڕوناکى کەمدا ،هاوێنەى پۆلە ڕایز شەوق رەونەقى ڕوناکى کەم دەکەنەوە، هاوێنەى فۆتۆکرۆم کەڕەنگەکەى لەگەڵ ڕوناکى دا دەگۆڕێت یان تاریک دەبێت بۆ قاوەیى یان بۆ ڕەنگى خۆڵەمێشى بەم شێوەیە وێنەکان رونتر دەبینرێن و شەوقى ڕوناکیش کەمدەبێتەوە ،
لەگەڵ ئەمەشدا مەرج نیە کە هەمو چاویلکەکانى لەم جۆرە تیشکى سەرو وەنەوشەیى بەتەواوى بلۆک بکەن ٠ بەپێى ڕاپۆرتێکى تیشکى خۆر چاوى چاویلکەکان وردە وردە تێک دەدات و خانەکانى و پێکهاتەکەى دەشێوێنێ، بەمەش لەجیاتى ئەوەى تیشکى سەرو بنەوشەیى بگەڕێنێتەوە کە ئامانجى سەرەکى چاویلکەکانى بەر خۆرە ، تیشکەکە زیاتر دەکات و دەینێڕێت بۆ چاو٠
گوڵزار فەرەج

هاوشێوە

ڤیدیۆ