ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

یەکەم ژنی ڕەشپێست لە ئەمریکا کێ بوو کە کتێبی بڵاوکردەوە؟

یەکەم ژنی ڕەش پێست کە کتێبێکی لە ئەمریکا بڵاو کردەوە
ناوی فیلیس بو بەناوی ئەو پاپۆڕەوە ناونرابو کە لە ئەفریقاوە پێی هاتبو بۆ ئەمریکا نازناوی وایتلی لێ نرابو فیلیس وایتلی بەناوی ئەو بازرگانەی کەوەک کۆیلەیەک کڕیبوی بۆ کارپێکردن .
ئەم کچە لە لە سەنیگال لە ئەفریڤا لەدایکبوبو لە تەمەنی ٧ ساڵیدا لەلایەن باندێکی بازرگانی مرۆڤەوە ڕفێنرابو ( کە بە بازرکانانی گۆشتی زیندو ناسرابون) هێنرابو بۆ ئەمریکا بۆ ویلایەتی بۆستن و لەیەکێ لەبازاڕەکانی کۆیلایەتیدا بەزیادکردنی ئاشکرا هاوشێوەی فرۆشتنی ئاژەڵەکان فرۆشرابو .
تەمەنی ٧ساڵان بو چەند دەستێکی کرد لەناو بازرگانەکانی کۆیلایەتیدا .
لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا بۆ یەکەم جار دەستیکرد بەشیعر نوسین بەزمانێکی جیاواز لە زمانی دایکی . لەسەرەتادا کەس بڕوای نەئەکرد ئەو شیعرانە و بەو زمانە ئینگلیزیە پاڕاوە شیعری ئەو بێت .
لە تەمەن ٢٠ساڵیدا بەهۆی نوسینی شیعرەوە درا بەدادگا ،دادگایەکی باڵا کە هەشت دادوەوەر بە بەرگی فەرمی تایبەتی دادگاو قژی تایبەتی قازیەکانی ئەو سەردەمە ئامادەی بون ، خستیانە قەفەزی تاوانباریەوە ،داوایان لێکرد کەلەبەردەمی دادگادا چەند کۆپلەیەک لەشیعری شاعیرە بەناوبانگەکانی ئەو سەردەمە لەبەر بڵێ لەگەل چەند دێرێک لە حیکمەتەکانی ئینجیل ، ودوای ئەوە چەند پارچە شیعرێک لە شیعرەکانی خۆی لەبەر بۆیان و بینوسیتەوە ، زۆر بە جوانی داواکاریەکەیانی ئەنجامدا بێ هیچ هەڵەیەک دواتر وتیان دەبێت سوێندی یاسایی لەبەردەم ئەودادوەرانەدا بخوات کە ئەو شیعرانە خۆی نوسیونی و لە کەسی وەر نەگرتوە .وەک تاقیکردنەوەیەک فیلیس لە قەفەزی تاوانباریدا دەستی بەشیعر نوسینکرد . بەم شێویە دادوەرەکان لە ئەنجامدابڕوایان پێکردو بڕیاری بێتاوانیان دا، وفیلیسیش بەم شێوەیە ڕزگاری بو .
فیلیس وایتلی لەنیوان ساڵانی ١٧٥٣بۆ١٧٨٤ ژیاوە یەکەم ژنی ئەمەریکایی بە ڕەگەز ئەفەریقایی بوە توانیویەتی شیعرەکانی لەتویێ دیوانێکدا کۆ بکاتەوەو چاپی بکات .
ئەو ژن بو ڕەش پێست بو کۆیلە بو
بەڵام سەرکەوتنی بەدەست هێنا

لە عەرەبیەوە وەریگێرراوە
سەیوان

هاوشێوە

ڤیدیۆ