ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لە رێگەی دیزاینەوە هەوڵێك بۆ گەرانەوە بۆ جلی رەسەنی كوردی

لە رێگەی دیزاینەوە هەوڵێك بۆ گەرانەوە بۆ جلی رەسەنی كوردی
میهرەبان: هەڵەبجە
‎شاناز سەنتەرێك بۆ دیزاین و گێرانەوەی كلتوری جل و بەرگی كوردی دەكاتەوە و هەلی كاریش بۆ ژماریەك لە ژنانی بەهرەمەند دەرەخسێنێت.
شاناز رەفیق ساڵی 2010 بەشی ئەندازیاری كشتوكاڵی تەواو كردووە و لە ئێستادا سەنتەرێكی بەرگدورین و دیزاین كردنی كردۆتەوە و هەلی كاری بۆ 12 ژنیتریش رەخساندووە و تا وەكوو بتوانن كاربكەن.
خاتوو ‎شاناز سەبارەت بە پرۆژەكەی بۆ سایتی تەوار ووتی:” پاش ئەوەی چەندین جار كارم كردووە ، بەڵام تەنها بووم لە دووكانێكی بچوكدا ، بەڵام لە ئێستادا دووكانەكەم كردووە بە سەنتەر و سەرجەم بابەتەكانی جوانكاری خانمان و دیزاینی جل و بەرگی كوردی ژنان و منداڵان ئێكسواراتی لە خۆی گرتووە”.
هەروەها ‎شاناز ووتیشی:”جگە لە كاری دیزاین و دوورین ستۆدیۆیەكی كلتوریشمان درووست كردووە بۆ مەراسیمی خەنەبەندان و لە دایك بوون ، سەرەڕای ئەوەش هەلی كارمان بۆ ژمارەیەك ژن و كچی دەست رەنگین فەراهەم كردووە”.
‎سەبارەت بە ناوی كلتور دیزاین شاناز ” ئاماژەی بەوەدا كە مەبەستیانە ئەو كارانەی دەیكەن لە چوارچێوەی جل و بەرگی رەسەنی كوردیدابێت و هەوڵا بەن رەسەنایەتی لە دەست نەدەن” ‎شاناز رەفیق خاوەنی سەنتەری كلتور دیزاین داوا لە ژنان دەكات هەوڵبدەن دەستی كاریان لە بازاردا هەبێت ، بۆ ئەوەی بتوانن ببن بە خاوەن داهاتی خۆیان و بتوانن لە بازاردا ئامادەییان هەبێت.

هاوشێوە

ڤیدیۆ