ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ئایە عیماد شێوە کارێ لەخانەقی


نیان سەلمان
ئایە لەساڵی ٢٠٠٣ لەشاری خانقین لە دایك بوە
هەر لە منداڵیەوە خولیای هونەری هەبووە و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی تەواوکردووە و ئێستا لە قۆناغی 5 ی پەیمانگای هونەرە جوانەكانە
ئەم نیگارکێشە باس لەوە دەكات
وێنەکێشان پرۆسەیەکە بۆ ھاوشێوەکردنی ئەو مانایانەی کە نیگارکێش لەناو ناخی خۆیدا ھەستی پێدەکات، یان ئەوەی بە چاو دەیبینێت و دەیەوێت بەشێوەیەکی تر دەریببڕێت.
هەروەها دەڵێت : ئەوانەی کە سەرەتا بەهرەی هونەریان تێدایە ، وێنەکێشان لایان بەرجەستەکردنی مانا خەیاڵییەکان و دەیگونجێنن لەگەڵ واقیعدا. نیگارکێش یەکێکە لە داهێنەرەکانی کۆمەڵگا، کۆمەڵگاش دەبێت بەوچاوەوە سەیریان بکات و ، وەریبگرێت و هەموو ئەو ئامرازانەیان بۆ دابین بکات کە بتوانن لە ڕێگەیەوە پێشبکەون.

ئایا لە کارەکانیدا زیاتر رەنگەکانی سپی و سەوز و ڕەش بەکار ئەهێنێ و کەمتر کار لەسەر رەنگەکانه تر دەکات.

هەروەها ساڵانە چەندین جار بەشداری پێشانگای كردوە لەناو شاری خانقین وە لەدەرەوەی شاریش لەوانە شاری كەلار
ئایە لە بەشێکی تری دیمانەکەماندا دەڵێت: وێنەكانم زیاتر گوزارشت لە ژنان و كچان دەكات
لە داهاتووش نیازم وایە پەرە بەكارەكەم بدەم و زیاتر كارەكانم گەورە بكەم

هاوشێوە

ڤیدیۆ