کۆکردنەوەی گيا بەهارييەکانن. وەرزی ئەو گژ و گیایانەیە کە جگە لە تامی خۆشیان، بایەخێکی تەندروستیی زۆریان بۆ مرۆڤ هەیە.
ده‌شتی شاره‌زوورو خاكی كوردستان هه‌میشه به. پیت . به‌ره‌كه‌ت بوه له ئیستادا وه‌رزی به‌هاره هاوڵاتیان پۆل پۆل ڕوو له ده‌شت و كێوه‌كان ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی به‌روبومه گیایه‌كان ئه‌میره فتاح دانیشتووی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه به‌ره‌به‌یانێكی زوو به‌ره‌و ده‌شت و وه‌رده‌كانی شاره‌زوور به‌ڕێكه‌وت و وتی
،بۆ ئه‌وه‌ی زۆر دنیا گه‌رم دانه‌یه‌ت به‌یانی زوو هەڵدەستين ودێم كوزه‌له‌و پوینه‌و قنگرو گۆزروانه، بەشی خۆمان دەکەين و دەيبەينەوە بە تەڕ و تازەیی بۆ نیوه‌ڕۆ یان ئێواره ساز‌و ئاماده‌ی دەکەين،
وەرزی کۆکردنەوەی گیا بەهارییەکان کە بە ده‌رمانخانه‌ی سروشت ناسراون، دەبێتە هەلی کاری کاتی بۆ ژمارەیەک خه‌ڵك و، بەڵام ئەگەر نەزانن چۆن دەریانبهێنن، مانەوەی ئەو گیا بەنرخانەش دەخەنە مەترسییەوە.
شه‌وبۆ محمود ژنێكی تره‌و به‌ده‌م لێكردنه‌وه‌ی گیا به‌هاریه‌كانه‌وه وتی ئه‌بێت بزانین چۆن گیاكان له‌خاكه‌كه ده‌ر ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی توشی زیان نه‌بێت . ساڵانی تریش سه‌وز ببنه‌وه بتوانین هه‌موو خه‌لك به‌كاری بێنین
بەهارییەکان زیاتر لە ناوچەی کوێستانی دەڕوێن و بڕیان سنووردارە. لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر لە رەگەوە هەڵبکەندرێن بۆ ساڵی داهاتوو شین نابنەوە و ناوچەکە بێ ئەو گیایانە دەمێنێتەوە.
جگە لە رەگەوە هەڵکەندنی گیاکان کە راستەوخۆ مەترسیی دەخاتە سەر ئەو خۆراکە بە بەهایانە، بە قووڵیی هەڵکەندنی زەوی و پڕنەکردنەوەی شوێنی گیایەکە، دەبێتە هۆی لاوازبوونی خاکەکە و تێکچوونی سیستمی ژینگەیی ناوچەکەش.
خاكی كوردستان له شاخه‌كانی به‌رهه‌می گه‌وڵه‌و به‌ره‌زاو ڕێواس هه‌یه‌و له ده‌شته‌كان ونگرو روسكه‌و گۆزروان و چه‌ندین جۆری تر گیا هه‌یه ئه‌مه جگه له به‌رهه‌مه ئاویه‌كان كه سودێكی ئیجگار زۆر هه‌یه وه‌كو كوزه‌له‌و پوینه له ێاوه سازگاره‌كاندا هه‌ن . هاوڵاتیان سه‌رجه‌میان به‌كاردین بۆ خواردن . به‌به‌رهه‌می به‌هاری ناسراون