ڤیستیڤاڵی گیابه‌هاریه‌كان له خورماڵ بۆماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وامی ده‌بێت و ژنێكی زۆریش به‌شدار بوون به‌كاری ده‌ستی و خوارده‌مه‌نی و فرۆشتنی گیا به‌هاریه‌كان ئیلهام فه‌تاح چه‌ندین جۆر گژو گیای هێناوه‌ته ڤیستیڤاڵه‌كه‌و وه‌ك باسی لێوه كرد
ده‌شتی شاره‌زوورو خاكی كوردستان هه‌میشه به. پیت . به‌ره‌كه‌ت بوه له ئیستادا وه‌رزی به‌هاره هاوڵاتیان پۆل پۆل ڕوو له ده‌شت و كێوه‌كان ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی به‌روبومه گیایه‌كان هەڵدەستين ودێم كوزه‌له‌و پوینه‌و قنگرو گۆزروانه، بەشی خۆمان دەکەين و دەيبەينەوە بە تەڕ و تازەیی بۆ نیوه‌ڕۆ یان ئێواره ساز‌و ئاماده‌ی دەکەين،
وەرزی کۆکردنەوەی گیا بەهارییەکان کە بە زێری سه‌وز ناسراون، دەبێتە هەلی کاری کاتی بۆ ژمارەیەک خه‌ڵك و، بەڵام ئەگەر نەزانن چۆن دەریانبهێنن، مانەوەی ئەو گیا بەنرخانەش دەخەنە مەترسییەوە.
شه‌ونم علی له سلێمانیه‌وه هاتوه‌و وه‌ك كریار وتی هاتووم به‌روبومی گیایی به‌رمه‌وه تاوه‌كو بۆ وه‌رزی زستان هه‌لی بگرم‌و ئه‌یخه‌مه ساردكه‌ره‌وه تام‌و چێژ‌و سودی تائبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه ئه‌م گیا به‌هاریانه
خاكی كوردستان له شاخه‌كانی به‌رهه‌می گه‌وڵه‌و به‌ره‌زاو ڕێواس هه‌یه‌و له ده‌شته‌كان ونگرو روسكه‌و گۆزروان و چه‌ندین جۆری تر گیا هه‌یه ئه‌مه جگه له به‌رهه‌مه ئاویه‌كان كه سودێكی ئیجگار زۆر هه‌یه وه‌كو كوزه‌له‌و پوینه له ێاوه سازگاره‌كاندا هه‌ن . هاوڵاتیان سه‌رجه‌میان به‌كاردین بۆ خواردن . به‌به‌رهه‌می به‌هاری ناسراون
ڤیستیڤاڵه‌كه بۆماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و گه‌شتیارێكی زۆر رویان له ڤیستیڤاله‌كه كردوه به‌مه‌به‌ستی كرینی گژو گیای به‌هار