Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

فه‌یروز له‌ پێنج مانگدا دوو تاوانی به‌رامبه‌ر کرا و کوژرا – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

فه‌یروز له‌ پێنج مانگدا دوو تاوانی به‌رامبه‌ر کرا و کوژرا

رۆژی ١٧ی ئه‌م مانگه‌ کچێکی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ له‌ گه‌ڕه‌کی داره‌تووی شاری هه‌ولێر له‌ نێو جێگه‌ی نوستنه‌که‌یه‌دا له‌ شیرنیی خه‌ودا خه‌ڵتانی خوێنکرا و کوژرا.
ئه‌و کچه‌ ناوی فه‌یرزوه‌ که‌ شه‌ش مانگ پێش ئێستا له‌ یه‌کێک له‌ پڕۆژه‌ نیشته‌جێبونه‌کانی هه‌ولێر له‌لایه‌ن دوو که‌سه‌وه‌ له‌ په‌نجه‌ره‌وه‌ فڕێدرایه‌ خواره‌وه‌ و به‌ سه‌ختی بریندار بوو، چیرۆکی کوشتنه‌که‌شی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌م رووداوه‌وه‌ هه‌یه‌، چونکه‌ باوکی فه‌یروز دوای بڵاوکردنه‌وه‌که‌ی ڤیدیۆی کچه‌که‌ی له‌ لایه‌ن دوو گه‌نجه‌که‌وه‌ رایگه‌یاندبوو دوو گه‌نجه‌که‌ و کچه‌که‌شی ده‌کوژێت.
نازه‌ فه‌رهاد، دایکی فه‌یروز به‌مشێوه‌یه‌ چیرۆکی کوژرانی کچه‌که‌ی ده‌گێڕێته‌وه‌ و ده‌ڵێت: “له‌گه‌ڵ ده‌نگی ته‌قه‌ به‌خه‌به‌ر هاتم و رامکرد، من له‌ ژووری خۆم نووستبووم، ئه‌ویش له‌ ژووری خۆی نووستبوو”.
ده‌شڵێت: ” کاتژمێر ٧:٣٠ی به‌یانی حه‌وت که‌س به‌سه‌ر ماڵه‌که‌مانیان دا که‌ بریتیبون له‌ (باوک، برا، پورزا، ئامۆزا، خاڵ و خاڵۆزای) فه‌یروز، راسته‌وخۆ هه‌ر له‌سه‌ر جێگه‌ی خه‌وه‌که‌ی ده‌ستڕێژی گولله‌یان له‌ کچه‌که‌م کرد و به‌ حه‌وت گوللـه‌ کوشتیان، به‌ڵام به‌ دیاریکراوی نازانم کامیان بوو، چونکه‌ ئه‌و کات منیش خه‌وتبووم”.
سه‌ره‌تای کێشه‌که‌ی فه‌یروز بۆ مانگی 11ی ساڵی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ کاتێک که‌ رۆژی ١٨-١١-٢٠٢٣، له‌ شوقه‌کانی ئیسکان له‌ لایه‌ن دوو که‌سه‌وه‌ فڕێدرایه‌ خواره‌وه‌ و به‌ سه‌ختی برینداربوو.
دوای فڕێدانه‌ خواره‌وه‌ی فه‌یروز له‌ شوقه‌که‌ی، ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌و دوو که‌سه‌یان ده‌ستگیرکردووه‌ که‌ فه‌یروزیان خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌ که‌ دوو که‌سی ناسراوی سۆشیاڵمیدیان، چونکه‌ فه‌یروز له‌لایه‌ن یه‌کێک له‌ ئه‌وانه‌ دوای ئازاردان و ده‌ستدرێژیکردنه‌سه‌ری فڕێدراوه‌ته‌ خواره‌وه‌ که‌ هه‌ر سێکیان له‌کاتی روداوه‌که‌ له‌ژێر کاریگه‌ری ماده‌ی کحول دا بون.
فه‌یروز له‌ شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ دایکی و زڕ باوکی و خوشک و براکانی ده‌ژیا، چونکه‌ دایکی فه‌یروز له‌ هاوسه‌ره‌که‌ی جیابوه‌ته‌وه‌ و دادگاش مافى به‌خێوکردنی فه‌یروزی به‌ دایکی دابوو.
دایکی فه‌یروز له‌باره‌ی ئه‌و شه‌وه‌وه‌ ده‌ڵێت: من و هاوسه‌ره‌که‌م (زڕ باوکی فه‌یروز)، له‌ماڵ نه‌بوین، فه‌یروز و خوشک و برا بچوکه‌کانی به‌ته‌نها له‌ماڵ بون، ئه‌م دوو که‌سه‌ سه‌ره‌تا به‌ نامه‌ هه‌ڵیان خه‌ڵه‌تاند بو و وتبویان وه‌ره‌ پێکه‌وه‌ له‌سه‌ر بابه‌تێک قسه‌ ده‌که‌ین، دواتر هاتبونه‌ به‌رده‌رگا و له‌گه‌ڵ خۆیان بردبویانه‌ شوقه‌که‌.
له‌باره‌ی هۆکاری کوشتنه‌که‌شییه‌وه‌، ده‌ڵێت: ئازادی باوکی فه‌یروز، زۆر توڕه‌بوو کاتێک زانی دوو تۆمه‌تباره‌که‌ ئازاد بون، وتی: گه‌ر ئه‌وان وێنه‌ و ڤیدیۆی خۆیان بڵاوبکه‌نه‌وه‌ و باسی ئازادبونیان بکه‌ن من فه‌یروز ده‌کوژم”، هه‌رچه‌ند ئێمه‌ زۆر تکامان له‌و دوو که‌سه‌ کرد، که‌ ڤیدیۆی ئازادبوونیان بڵاونه‌که‌نه‌وه‌، به‌ڵام گوێیان لێ نه‌گرتین، دواجار به‌هۆی ئه‌و کاره‌ی ئه‌وانه‌وه‌ کچه‌که‌م کوژرا”.
دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند کاتژمێرێک به‌سه‌ر رووداوه‌که‌، ئاسایش تۆمه‌تباری سه‌ره‌کیی ده‌ستگیرکرد و رایگه‌یاند برای فه‌یروز تۆمه‌تباری سه‌ره‌کی رووداوه‌که‌یه‌ و ده‌ستگیریان کردووه‌.

هاوشێوە

ڤیدیۆ