Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
ژنان لەیادی ڕۆژنامە گەری كوردیدا.. – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ژنان لەیادی ڕۆژنامە گەری كوردیدا..

سازیانی شەهید تالب

لەتەواوی كایەكانی ژیاندا ژنان جێپەنجەیان دیارەو توانیویانە جێگەی خۆیان بكەنەوە، لەناو هەریەك لەو بوارانەدا بەشێكی بەرچاو لە ژنانی كاراو ئازاو لێهاتوو دەبینین كە دڵسۆزانەو خەمخۆرانە توانیویانە نەخشی خۆیان بنوێنن و ببنە بەشێكی زیندووی ئەم ژیان و كۆمەڵگەیە، لە بواری ڕۆژنامەنوسیدا ژنان ڕۆڵێكی ئێجگار گرنگیان بینیوە لە ڕابردوو لەئێستاشدا، خودی كەناڵ‌و دامەزراوەی میدیایی و ڕاگەیاندنی تایبەت بە ڕێكخراو و دەستەو دامەزراوزەكانیش حاشا هەڵنەگری ئەو ڕاستیەن، ئەگەر ئاوڕێك لە ڕابردوو بدەینەوە دەبینین لە نیوەی سەدەی ڕابردوو قەڵەمە جوانەكانی ژنان ئەگەرچی بەڕێژە كەمیش بووبێت، بەلام بوونیان بونێكی كارابوو بۆنمونە لەساڵی 1950 كاتێك پیرەمێردی شاعیر كۆچی دوایی دەكات خاوەنی ئیمتیازی ڕۆژنامەی ژین دەكەوێتە دەست ڕەحمە خانی كچی و دواتر لەسەر دەستی ئەم خاتوونە رۆژنامەكە درێژە بە دەرچوونی دەدات* هەروەها یەكەم بڵاوكراوەی ژنی كورد لە باشوور دەبێت لە ساڵی 1952 لە ژێر ناوی ئافرەتی كورد دەرچووە،، لە چەند ساڵی ڕابردووشدا ڕۆژنامە و بەرنامەی تەلەفزیۆنی و ڕادیۆیی كەتایبەت بوون بە ژنان و مەسەلەی ژنان دەرچوون بەنمومە رادیۆیی تەوار لە كەلار كەزمانحاڵی یەكێتی ژنان بوە هەروەها بەرنامەی تەوار لە گەلی كوردستان دەرخەری ئەوەیە كە بەڵێ‌ ژنانێكی بەتواناو هەڵوێست ئامادەییان لەو ڕەوتەدا هەبوە، جگە لەوە ڕۆژنامەیەكی ئازاد و سەربەخۆ بەناوی ڕۆژنامەی پێگە كە زمانحاڵی ژنان و كچانی سەربەخۆو بێلایەن بوو لەشاری سلێمانی دەردەچوو، بەندە دەستەی نوسەرانی ئەو ڕۆژنامەیە بووە، ڕۆژنامەی ڕێوان دووبارە كۆمەڵێك قەڵمی ژن و ئازاد كارابوون تیایدا، ڕۆژنامەكانی دیكەش لاپەڕەو بەشی تایبەتیان لەسەر ژنان هەبووە بەنمونە ڕۆژنامەی ڕۆژنامەنووسان پاشكۆی ژنانی هەبووە، جگە لەو بەرنامە تایبەتانە بەرنامەی دیكەش هەبوو كە گوزارشت بوو لە بیروڕاو بۆ چونەكانی ژنان بەنمونە بەرنامەی بنەوشە لەكەناڵی ئاسمانی كوردسات، لە ئێستادا كەناڵی ئاسمانی ژن بۆ خۆی دڵخۆشكەرە كەتوانیویەتی تەواوی كادرو ستافی ژن بەڕێوەی ببات، هەروەها بەردەوامی و راوەستاوی رۆژنامەی ژیانەوە و گۆڤاری تەوار و پێگەی ئەلكترۆنی تەوار ی زمانحاڵی یەكێتی ژنانی كوردستان لەبارودۆخێكی وەهادا پەیامێكی میدیایی و كاریگەرە بۆ خودی ژنان و رۆژنامەونوسانی ژن كە دەتوانن بەئازادانە بیروبۆچونەكانیان پەیامە میدیاییەكانیان بگەیەنن، لەگەڵیدا كۆمەڵێك قەڵەمی ژنانەی ئازاد و بوێر كۆبكەنەوە، كە زۆربەی كات ئەم نوسەرانە خۆبەخشانە كاردەكەن.
میدیا و ڕۆژنامەنوسی ژنان لەسەردەمی سۆشیال میدیادا…
ناكرێت تەواوی ئەو هەوڵ و قوربانبانەی لەڕابردوودا بۆ خەباتی ژنان بۆ مەسەلەی ژنان دراوە بەهەند وەرنەگرین، بەڵكو دەبێت بەو چاوە سەیر بكەین ئەوانە بناغەو كۆڵەكەی میدیای نوێیە ئەو میدیایەی كە ئەقڵێكی زیرەك ڕابەرایەتی دەكات و ئینتەرنێت پاڵپشتیەتی، لە ئێستادا سۆشیال میدیا توانیویەتی جێگرەوەی باشی میدیای كلاسیك بێت كە بە میدیای (خوێندراو، بیستراو، بینراو) ناسرابوو، هەمان ئەو میدیایەی لە ڕابردوودا سەرمەشق و كارابوو ئێستا ناچارە لەناو ئەم ڕەوتە نوێیەدا درێژە بەخۆی بداتەوەو ڕۆحێكی نوێ‌ بكاتەوە بە بەری خۆیدا، هەرلەبەر ئەوەیە لە هەركوێی ئەم جیهانە سەیر بكەین هەموو دەزگایەك و تاكێكی ئەم جیهانە وەك یەك دەتوانن ببنە خاوەنی كەناڵێكی میدیایی سەربەخۆ كە پلاتفۆڕمەكانی سۆشیال میدیا دەبێتە پاڵپشت و هاوكارێكی گەورەی بۆ گەیاندن و وەرگرتنی پەیامەكان، لەم نێوەدا میدیایی ژنان دەبێت بە ئاڕاستەی نوێ‌ لە هەوڵی كۆكۆدنەوەی پەیام و گەیاندنیدا بن دووبارە مەسەلەی ژن و كێشەكانی ژنان بكەن بە بەری میدیای نوێدا، بیكەنە خزمەت خۆیانەوە، لەبەر ئەوە ئەگەر بوونی راگەیاندنی كلاسیك گرنگی و پێویستی بێت ئەوا داڕشتنەوەی لەناو میدیای نوێدا دووهێندە گرنگ ‌وپێویستە، چونكە رۆژنامە كاغەزییەكە تەنها دەتوانێت سنوری چەند شارێك ببڕێت بەڵام میدیا ئەلكترۆنی و پلاتفۆڕمەكانی سۆشیال میدیا سنوری وولات و كیشوەرەمان دەبڕێت لەیەك كاتدا ژنان لەڕێگەی شەبەكەی ئینتەرنێتەوە دەتوانن گەیەنەری خەم و ئازارەكانیان بن، ئەو ژنانەی ڕۆژگارێك لەناو چواردیواری ماڵەكانیان لەژێر چەپۆكی بنەماڵەدابوون ئێستا لەهەمان سوچی ماڵەكانیان گوزارشت لەو ئازارو نایەكسانیانە دەكەن كە دەرهەقیان دەكرێت، ژنانی خاوەن بەهرەو توانا دەتوانن تیایدا ڕێچكە بشكێن.
لەیادی رۆژنامەگەری كوردی و دەرچوونی یەكەم ڕۆژنامەی كوردی پێویستە رۆژنامەنووسانی ژنان تواناكانیان یەكبخەن، پەیامی مرۆیی و ژنانەی خۆیان پێش پەیامی لایەن و حیزب و دەستەكان بخەن پێكەوە یەكدەنگ بن لە ڕێگەی هاشتاگ و ترێندەكانەوە بتوانن كۆدەنگبن پێكەوە دژی چەوساندنەوەو نایەكسانی بن كە دەرهەق بە ژنان دەكرێت لە هەركوێی دونیادان.

هاوشێوە

ڤیدیۆ