ژیانەوە- سەیوان
لە پرسیارێکدا کە ئاڕاستەی میڵتون فرێدمان بڕاوەی خەڵاتی نوبڵ لە ئابوریدا لە ساڵی١٩٧٦ کرا، بەبۆچونی ئەو کامە وڵات باشترین وڵاتە لەوەڵامدا وتی تایوان لەبەر ئەوەی تایوان وڵاتێکی خاڵیە لە سەرچاوەی سروشتی وزەویەکەی.
ڕەقەن و بەردەڵانە لەکەناری دەریایەکدایە کە هەمێشەلەهەر چوار لاوە ڕەشەبای بۆ هەڵ دەکات،پێویستی بەوەیە تەنانەت.
خۆڵ و چەو لمیش لە دەرەوەی وڵات هاوردە بکات، بەڵام لەگەڵ ئەم گشت سەختیانەدا خاوەنی چوارم یەدەکی داهاتی جیهانە.ئەوان سەرچاوەیەکی گرنگتریان دۆزیەوەکە کنەو پشکنینی تیابکەن لەباتی هەڵکۆڵینو کێڵانی زەوی وگەڕان بەدوای سەرچاوەی وزەدا.
ئەویش پشکنین و هەڵکۆڵین و گەڕان بەدوای داهێناندا بوو لە مێشک و هزری هاووڵاتیەکانیدا وزەی ئەووڵاتە سەرچاوە مرۆییەکەیەتی کە هەرگیز لەبن نایەت وهەمیشە لە نوێ بونەوەدایە.
لە درێژەی وتەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کەلەم سەدەی بێستو یەکەمەدا گڕنترین و پڕبایەخترین کار بۆ پێشکەوتنی هەر میلەتیک بەندە بەبونی سیستمێکی پەروەردەی بەهێز و بونی مامۆستاو و داهێنەرو چاندنی هزری زانستی و بەگەڕ خستنی ئەو سەرچاوەو توانا مرۆییەی کە هەیەتی بۆ بونیاد نانی ئایندەیەکی گەش بۆ وڵات تەنیا پەروەردەو زانین دەتوانێ گۆڕانی ڕیشەێێ بەرەو باشتر ببات. ئەگەرنا داهاتی وزەو سەرچاوەی سروشتی و نەوت و ئاڵتون و ئەڵماس هیچ نیەو بێسودە بەبێ بونی پلانێکی تۆکمەی کارگێڕی بۆ بەگەڕخستنی پەروەردەی عەقڵ وداهێنان بۆ سوود وەرگرتن لەو وزەیە و بەهێز کردنی بۆ خزمەتی وڵات
سەرچاوە: (ڕوائع الفلسفە)