ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

دوو ژن بونە براوەی خەڵاتی زیڕینی ساڵانەی بلە

ئەمڕۆ لە سلێمانی خەڵاتی ساڵانەی زێڕینی بلە دابەشکرا و هەریەکە لە د. ئەختەر نەجمەدین و خاتو فەهیمە محەمەد ئەمین ناسراو بە (حاجی فەییم) تاقانەی ئەنفال لە ناو ئەو کەسایەتییانەدا بوون کە خەڵاتەکەیان پێبەخشرا.

د. ئەختەر نەجمەدین کە خەڵاتی زێڕینی بلەی پێبەخشرا، لە ساڵی 1941 لە گوندی جافەران هاتووەتە دنیاوە، لە حوزەیرانی ساڵی 1962 لە زانکۆی بەغدا بەکالۆریۆسی لە فیزیا وەرگرتووە و پاشان لە زانکۆی پۆل ساباتێ لە سەنتەری فیزیکی ئەتۆمیی تۆڵۆز لە فەڕەنسا، لە فیزیکی رادیۆلۆجیدا بڕوانامەی مێتریز و ماستەر و دکتۆرای بەدەستهێناوە.
د. ئەختەر نەجمەدین خزمەتی بەرچاوی بە منداڵانی کوردستان و تووشبووانی نەخۆشیی شێرپەنجە کردووە، دکتۆر ئەختەر بەهاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، هەوڵیدا بۆ دابینکردنی شوێنی پێویست و تایبەت بە نەخۆشانی شێرپەنجە لە سلێمانی، توانییان باڵەخانەیەکی نوێ وەربگرن و لەرۆژی 12/7/2007ـدا یەکەم شوێنی تایبەت بە نەخۆشانی شێرپەنجە بە ناوی نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی بکەنەوە.

هەروەها توانی لە ساڵی 2007 ئامێری (لیناک) لە نەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێر کە ئەوکات تاکە ئامێر بو بخاتەوە کار و خرایە خزمەتی نەخۆشانی شیرپەنجەوەو بووە سەرەتای ئەنجامدانی چارەسەر بە تیشک

فەهیمە محەمەد ئەمین ناسراو بە (حاجی فەییم) یەکێکی دیکە لەو ژنانە بوو کە خەڵاتەکەی وەرگرت، لە ساڵی 1947 لەگوندی رەباتی سەر بە سەنگاو لەدایکبووە، لەشاڵاوی ئەنفالدا بەتێکڕا 52 کەس لە بنەماڵەکەی، لە گوندی تەپەسپی ئەنفالکراون و دوای ئەنفالیش برایەکی بەناوی کەریم شەهید بووە

حاجی فەیم ساڵانی رابردوو بەهیوای دۆزینەوە سۆراخی کەسوکارەکەی تا بیابانەکانی عەرعەر و نوگرەسەلمان و زۆر شوێنی تر چووە، بەڵام تەنیا شەکەتیی رێگەی پێبڕاو لەگەڵ یادەوەریی ئازیزانی گەڕایەوە گوندەکەی.
حاجی فەییم بەرلەئەنفال سێ ساڵ پێشمەرگە بووە، لەکاتی شەڕی پێشمەرگە لەدژی داعــ.ـش، هاوکاریی هێزەکانی پێشمەرگەی کردووە.

دامەزراوەی (ئیبراهیم ئەحمەد) لە ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد دە بەخشرێت بە كەسایەتییە دیار و سەركەوتووەكان لە بوارە جیاوازەکاندا لە هەمو بەشەکانی کوردستان .

هاوشێوە

ڤیدیۆ