تەوار-
ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەرەکان لە هەرێمی کوردستان ڕووی لە زیادبوون کردووە بە جۆرێک ساڵی ٢٠٢٣لە هەرێمی کوردستان ١٤ هەزار و ٣١٢ هاوسەر جیابوونەتەوە، لەکاتێکدا ساڵی ٢٠٢٢ ژمارەکە کەمتربووە و ١٣ هەزار و ٩٦٧ جیابوونەوە تۆمار کراوە، ئەنجوومەنی دادوەریش، جیاوازی تەمەن، خیانەتی هاوسەران و مۆبایل بە هۆکارێکی سەرەکی جیابوونەوە دادەنێت.
ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان ئامارەکانی جیابوونەوە و هاوسەرگیری لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە دادگەکانی هەرێمی کوردستان ٨٣ رێگەدان بەهێنانی ژنی دووەم دراوە کە زۆربەیان لە پارێزگای هەولێر بووە و ٣٤ کەس رێگەیان پێدراوە ژنی دووەم بهێنن، پاشان لە سلێمانی ٣٢ رێگەپێدان و لە دهۆکیش ١٧ رێگەیان پێدراوە.
بەگوێرەی ئامارەکە ساڵی رابردوو ٥٣ هەزار ٧٨ هاوسەرگیری (مارەبڕین) لە کوردستان تۆمار کراوە لەکاتێکدا ساڵی ٢٠٢٢، ٥٥ هەزار و ٨٩٦ هاوسەرگیری تۆمار کراوە کە جیاوازییەکە دەکاتە دوو هەزار و ٨١٨ هاوسەرگیری لە ٢٠٢٣ کەمیکردووە.
لە ئامارەکەدا هاتووە، ساڵی ٢٠٢٣لە کوردستان ١٤ هەزار و ٣١٢ هاوسەر جیابوونەتەوە، لەکاتێکدا ساڵی ٢٠٢٢ ژمارەکە کەمتربووە و ١٣ هەزار و ٩٦٧ جیابوونەوە تۆمار کراوە.
ئەنجوومەنی دادوەری کوردستان هۆکارەکانی جیابوونەوەی بەمشێوەیە پۆلێنکردووە:
١- ڕێژەی نەزۆکی/ ٥٣٥ جیابوونەوە
٢-ژنهێنانی دووەم/ ٢٣٩جیابوونەوە
٣- ئابووری/ ١٩٠جیابوونەوە
٤- جیاوازیی تەمەن/ ٨٢٩جیابوونەوە
٥-تەکنەلۆژیا/ ٥٥٧جیابوونەوە
٦-کۆمەڵایەتی/ ٥٢٢جیابوونەوە
٧-نەبوونی ماڵی جیا/ ٥٩٨جیابوونەوە
٨-داوێنپیسی/ ٧٦٢ جیابوونەوە
٩- تووشبوونی یەکێکیان بە نەخۆشی/ ١٥جیابوونەوە
١٠-نەگونجان لەگەڵ یەکتر/ هەزار و ٤٦٤جیابوونەوە
١١- هۆکاری دیکە / ١٤٥ جیابوونەوە
ئاماری جیابوونەوە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە
پارێزگای سلێمانی:
ساڵی ٢٠٢٣ / ٥ هەزار و ٤٣٨
ساڵی ٢٠٢٢/ ٥ هەزار و ٥٣٣
جیاوازی/ + ٩٥
پارێزگای هەولێر:
ساڵی ٢٠٢٣ / ٥ هەزار و ٨٧٦
ساڵی ٢٠٢٢/ ٥ هەزار و ٦٤٥
جیاوازی / + ٢١٢
پارێزگای دهۆک:-
ساڵی ٢٠٢٣ / ٢ هەزار و ١٦٤
ساڵی ٢٠٢٢ / هەزار و ٩٩٢
جیاوازی /+١٧٢
ئیدارەی گەرمیان:-
ساڵی ٢٠٢٣ / ٨٥٣
ساڵی ٢٠٢٢ / ٧٩٧
جیاوازی /+ ٥٦
ئاماری هاوسەرگیری لە پارێزگاکاندا بەمشێوەیە:-
پارێزگای سلێمانی :
ساڵی ٢٠٢٣ / ٢٠هەزار و ٤٢٧
ساڵی ٢٠٢٢ / ٢١ هەزار و ١٦٤
جیاوازی/ – ٧٣٧
پارێزگای هەولێر:
ساڵی ٢٠٢٣ / ١٧ هەزار و ٥٤٣
ساڵی ٢٠٢٢ / ١٩ هەزار و ١٩
جیاوازی / – هەزار و ٤٧٦
پارێزگای دهۆک:
ساڵی ٢٠٢٣ / ١٢ هەزار و ٤٩٩
ساڵی ٢٠٢٢ / ١٢ هەزار و ٩٦٧
جیاوازی / – 468
ئیدارەی گەرمیان:
ساڵی ٢٠٢٣ / ٢هەزار و ٦١٨
ساڵی ٢٠٢٢/ ٢ هەزار و ٧٤٦
جیاوازی / – ١٢٨