كامۆ حه‌وێزیی
ئه‌ده‌بی كوردیی له هه‌موو قۆناغێكدا به‌شێوه‌یه‌كی نائه‌كادیمی و نازانستی به‌ر چه‌مكی ره‌خنه و لێكوڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی كه‌وتووه، یاخود له هه‌ندێك قۆناغدا ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی نه‌بووه، ئه‌م دۆخه بۆ نه‌بوونی میتۆد و تێگه‌یشتن له چه‌مكی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی ده‌گه‌ڕێته‌وه خاڵی وه‌رچه‌رخان و پێشكه‌وتنی بواری ئه‌ده‌ب، بۆ بوونی ره‌خنه‌ی زانستی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌گه‌رچی زانكۆكانی كوردستان له ماوه‌ی رابردوودا گرنگیان به بواری ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی نه‌داوه، به‌ڵام هه‌وڵی تاكه‌كه‌سی له ده‌ره‌وه‌ی زانكۆكان، ده‌كرێ وه‌ك هه‌وڵێكی تازه بناسێنین، كه له ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكانه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه، مایه‌ی خۆشحاڵییه ئه‌م هه‌وڵه تاكه‌كه‌سییانه هێدی هێدی دۆخی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی چالاك ده‌كه‌ن.
به‌شی یه‌كه‌م ئه‌م كتێبه‌ی رێزان ساڵح مه‌ولود، بۆ باكگراوند و لایه‌نی تیۆریی ئه‌ندێشه‌ی شیعریی ته‌رخان كراوه. نووسه‌ر له سه‌ره‌تادا ئاماژه به گرنگی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی ده‌دات. لێكۆڵینه‌وه له هه‌ر دیارده‌یه‌كی شیعریی، رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك چه‌مكمان ده‌كاته‌وه، كه له قۆناغ و سه‌رده‌مه رۆشنبیرییه جیاجیاكاندا گه‌ڵاڵه‌كراوه، بۆ بواری ئه‌ندێشه‌ش رووبه‌ڕووی هه‌مان دیارده ده‌بینه‌وه و كۆمه‌ڵێ زاراوه و چه‌مكی جیاجیا ده‌بینه‌وه، كه له‌گه‌ڵ كه‌ڵك وه‌رگرتن لێیان، هه‌ندێكجار رووه و گێژاوێكی مه‌عریفیمان ده‌به‌ن، كه ئه‌گه‌ر لێكۆڵه‌ر له مامه‌ڵه‌كردن وشیار نه‌بێت له‌گه‌ڵیاندا، له‌بری سوودگه‌یاندن پێیان، ئه‌وا ده‌بنه كۆسپ له‌به‌رده‌م لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یدا، بۆیه به پێویستی ده‌زانین سه‌ره‌تا به ئاگاییه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌مكی ئه‌ندێشه‌دا مامه‌ڵه بكرێت. بێگومان هه‌م له ئه‌ده‌بی خۆرئاوایی و ئه‌ده‌بی رۆژهه‌ڵاتیدا تووشی كۆمه‌ڵێك زاراوه و چه‌مكی دی ده‌بینه‌وه، بۆیه ده‌بێ لێكۆڵه‌ر شاره‌زاییه‌كی باشی له‌و چه‌مكانه‌دا هه‌بێت و پسپۆڕیی ته‌واوی له میتۆده‌كانی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیدا هه‌بێت.
ئه‌ندێشه له ره‌خنه‌ی كوردیدا.
نووسه‌ر له‌م باسه‌دا هه‌وڵیداوه سه‌رنج له‌و تێڕوانینه ره‌خنه‌ییانه بدات كه له باره‌ی هه‌ردوو رێبازی كلاسیك و رۆمانتیكی كوردیدا خراونه‌ته‌ڕوو، ئه‌و بۆچوونه ره‌خنه‌ییانه‌ی بایه‌خ و ئه‌ركی ئه‌ندێشه‌یان له تاقیكردنه‌وه‌ی شیعریی كلاسیك و رۆمانتیكی كوردیدا ده‌ستنیشان كردووه.
وه‌ك ئاشكرایه گه‌ڕان به دوای وتار و لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردیدا راسته‌وخۆ به‌ره‌و سه‌ره‌تای چاره‌كی دووه‌می سه‌ده‌ی بیستهممان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌م راستییه‌شدا ئه‌م دیارده‌یه نابێته رێگر له‌به‌رده‌م هه‌ڵینجانی هه‌ندێك تێڕوانینی ره‌خنه‌یی له باره‌ی شیعری كوردیی پێش ئه‌م قۆناغه‌وه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه نووسه‌ری ئه‌م كتێبه چه‌ند تێڕوانینێك له‌باره‌ی ره‌خنه له‌سه‌رده‌می ئه‌ده‌بی كلاسیك ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌گه‌رچی ره‌خنه‌كان ئه‌كادیمی نین، به‌ڵام هه‌وڵێكی سه‌ره‌تایین بۆ بونیادی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی، كه توانرا ئه‌و قۆناغه وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ خه‌ونی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی ته‌ماشا بكه‌ین و په‌ره‌ی پێبده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له باره‌ی هه‌موو ژانرێكی ئه‌ده‌بی شاره‌زاییت هه‌بێ، ده‌بێ به‌وردی شاره‌زاییت له باره‌ی هه‌موو قۆناغه‌كانی ئه‌ده‌بی كوردییه‌وه هه‌بێت، تا بتوانێت به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی له‌و ژانره ئه‌ده‌بییه تێبگه‌ین.
ئه‌ندێشه و جۆره‌كانی له شیعری رۆمانتیكی كرمانجی خواروودا ده‌مێك باس له شیعریی رۆمانتیكی كوردی كرمانجی خواروو ده‌كرێت، راسته‌وخۆ روو له‌و ته‌وژمه شیعرییه ده‌كرێت كه له دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان سه‌ریهه‌ڵدا، كه به هۆیه‌وه گۆڕانكاریی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ده‌نگی ئازادی گه‌لانی به دوای خۆیدا هێنا، بیگومان سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌ده‌بی رۆمانتیكی كوردی هه‌مان شێوه‌ی ئه‌ده‌بی رۆمانتیكی گه‌لانی دی نییه، به تایبه‌ت له ئه‌ده‌بی ئه‌وروپیدا، چونكه ئه‌ده‌بی كوردی زیاتر ئه‌ده‌بێكی رۆژهه‌ڵاتییه، پێچه‌وانه‌ی ئه‌ده‌بی خۆرئاوایی، كه شۆڕشی پیشه‌سازی و شۆڕشی فیكریی به‌رهه‌می هێنا، ئه‌وه‌ی زیاتر كاریگه‌ریی به‌سه‌ر مودێلی ئه‌ده‌بی رۆمانتیكی كوردییه‌وه هه‌بوو، كاریگه‌ری ئه‌ده‌بی توركی بوو.
گرنگی ئه‌م كتێبه‌ی رێزان ساڵح مه‌ولود له‌وه‌دایه، بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زاییه‌كی سه‌ره‌تاییمان له ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی و به‌تایبه‌ت له ئه‌ده‌بی سه‌رده‌می كلاسیك و رۆمانتیك هه‌بێت، پێویسته ئه‌م كتێبه‌ش وه‌ك چه‌ندین كتێبی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردیی به‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه.