عه‌تا – تۆڕى میدیاى ته‌وار
له نوێترین پرۆژه‌ى هونه‌ریدا خاتوو نه‌وژین محه‌مه‌دى میوزیکزان و کچه گۆرانیبێژ ساره‌نگ سه‌یفزاده پێکه‌وه ئاوازێ بۆ یار ده‌ڵێن و پێشکه‌شى عاشقانى گۆرانى کوردى ده‌که‌ن.
دواى ماوه‌یه‌ک له بێده‌نگى هونه‌رمه‌ندى میوزیکزان خاتوو نه‌وژین محه‌مه‌د به‌رهه‌مێکى نوێى پێشکه‌شى گوێگرانى گۆرانى ره‌سه‌نى کوردى کرده‌وه له‌گه‌ڵ ژنه هونه‌رمه‌ندى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان ساره‌نگ سه‌یفزاده کلیپى (یار)یان به‌رهه‌مهێنا. ئه‌م به‌رهه‌مه تێکست و ئاوازى (نه‌وژین محه‌مه‌د)و دابه‌شکردنى موزیکزان ( ئه‌رژه‌نگ سه‌یفزاده)یه‌و، وینه‌گرتنى (هومایۆنى حسینى)و کارى تۆمارکردن و کلیپکردنى له تاران له‌لایه‌ن ستافێکى ته‌کنیکى به‌تواناوه جێبه‌جێکراوه.
ده‌رباره‌ى دره‌نگ که‌وتنى به‌رهه‌مه‌کانى خاتوو نه‌وژین بۆ تۆڕى میدیاى ته‌وار وتى” من به‌سروشتى خۆم وام له کارکردن‌دا دره‌نگ دره‌نگ کارده‌که‌م و له نێوان هه‌رکارێکمدا ساڵ و نیوێک به‌ینى هه‌یه، پێویستم به‌کاتى باش هه‌یه بۆ خۆئاماده‌کردن بۆ ئه‌وه‌ى کارێکى باش به‌رهه‌مبهێنم. هه‌روه‌ها نه‌بوونى سپۆنسه‌ریش بۆ کاره هونه‌رییه‌کان هۆکارێکیتره بۆ ئه‌وه‌ى له به‌رهه‌مى نوێ دوابکه‌وین، ئه‌ویش نه‌ک ته‌نها بۆ من بۆ هه‌موو کاره هونه‌رییه‌کان ئاوایه” هه‌روه‌ها وتیشى” گرنگ نیه رێژه‌ى به‌رهه‌م چه‌ن بێت له کۆتایدا ئه‌وکارانه ده‌مێنێته‌وه که جۆرێک له ره‌سه‌نایه‌تى و مۆرکى کوردی‌یان پێوه دیاره، نابێ گوێ به‌وه بده‌ین که له زه‌مه‌نێکدا کارێک گوێگرى که‌مه دواجار کاتێک گوێگر یان بینه‌ر به‌دواى هونه‌رێکى جوان و ماناداردا ده‌گه‌ڕێت ده‌چێته‌وه بۆ ئه‌و کاره هونه‌رییه جدیانه‌ى که پێشتر کراوه، من له 2016 کارم کردووه که‌چى هه‌ستده‌که‌م له ئێستایا گوێگرى زیاتره”.
ده‌رباره‌ى بێده‌نگ بوونى هونه‌رمه‌ندانى میوزیکزان و گۆرانیبێژ به‌رامبه‌ر به که‌مکردنه‌وه‌ى به‌هاى گۆرانى ره‌سه‌نى کوردى له رێگه‌ى ریکلامى بازرگانییه‌وه نه‌وژین محه‌مه‌د وتى” منیش له خه‌مى ئه‌وه‌دام ره‌نگه ده‌ساڵیتر ئه‌گه‌ر به‌دواى گۆرانیه‌کى ره‌سه‌نى کوردی‌دا بگه‌رێت ده‌بێت بچیت ریکلامى برنج و دۆشاو هه‌ڵبه‌یته‌وه بزانیت چۆن کراوه به گۆرانى که به‌راستى ئه‌وه جێگه‌ى داخه‌و کارێکى چه‌ن خراپه که ئینسان خۆى به‌ده‌ستى خۆى تاریخ و کلتورى خۆى بشوێنێ و به‌داخه‌وه به‌رده‌وامیشه”.
له‌کۆتایدا هونه‌رمه‌ند نه‌وژین” باسى له‌وه‌کرد که له ئێستادا زووه بۆ ئه‌وه‌ى قسه له‌سه‌ر کارى نوێى بکات، به‌ڵام ئاشکرایشى کرد که له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونى ئه‌م کلیپه‌دا ده‌ستیکردووه به خۆ ئاماده‌کردن بۆ به‌رهه‌مى داهاتووى”. کلیپى یار دبێته سێه‌م کارى هونه‌رى له‌گه‌ڵ ساره‌نگ خاتووندا.
بەشێك لە خوێندكارانی گەرمیان بڕوانامەی ڕێكخراوی IREX وەردەگرن
هاوژین شکور- گەرمیانئەمڕۆ لە مەراسیمێكی تایبەتدا لە سەرۆكایەتی زانكۆی گەرمیان