ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

مه‌له‌ک موختار بێده‌نگیه‌ک ئاشکراده‌کات

ژنه‌ هونه‌رمه‌ندى شێوه‌کار خاتوو مه‌له‌ک موختار له‌ رۆژئاواى کوردستانه‌وه‌ دێته‌ شارى سلێمانى ‌و له‌ پیشانگه‌یه‌کى تایبه‌تدا کاره‌هونه‌رییه‌کانى نمایشده‌کات.

ناوه‌ندی هونه‌رى 7 ره‌نگه‌ له‌ رۆژى 26- 8- 2021 له‌ گه‌له‌رى مۆزه‌خانه‌ى نیشتیمانى ئه‌منه‌سوره‌که‌ پیشانگه‌یه‌کى تایبه‌تى شێوه‌کارى بۆ ژنه‌ هونه‌رمه‌ند مه‌له‌ک موختار کرده‌وه‌.

له‌م پیشانگه‌یه‌دا هونه‌رمه‌ند به‌ سێ‌ ئه‌ندازه‌ی جیاواز له‌ دنیا بینییه‌کانی خۆی بۆ ره‌نگ و بابه‌ت و ستایلی خۆی خستبووه‌ روو، زۆرێک له‌ شیوه‌کاران و ده‌زگاکانی راگه‌یاند ئاماده‌ی پیشانگه‌که‌ بوون و وابریاریشه‌ پیشانگه‌که‌ بۆ ماوه‌ی (4) رۆژ به‌رده‌وام ‌بێت.

مه‌له‌ک موختار له‌ شارۆچکه‌ى معبتلى سه‌ر به‌پارێزگاى عه‌فرین له‌ دایکبووه‌، له‌ساڵى 2005 بوارى هونه‌رى مۆسیقاى خوێندووه‌، له‌ ساڵى 2010 به‌هاوکارى چه‌ند هاورێیه‌کى توانیان له‌ شارى معبتل دابمه‌زرێنن و له‌ هه‌مان ساڵدا له‌ شارى عه‌فرین به‌شدارى کردووه‌ له‌ دامه‌زراندنى تیپێکى میوزیک، له‌ساڵى 2016 له‌وڵاتى دانیمارک یه‌که‌م ئه‌زموونى له‌ بوارى نواندندا له‌ شانۆ ئه‌نجامداوه‌، له‌ ساڵى 2017 هه‌ر له‌ دانیمارک یه‌که‌م ئه‌زموونى شێوه‌کارى ئه‌نجامداوه‌ ‌و خاوه‌نى ژماره‌یه‌ک پیشانگه‌ى شێوه‌کارییه‌ له‌ ئه‌وروپا ‌و کوردستان.

عه‌تا: تۆرى میدیاى ته‌وار

هاوشێوە

ڤیدیۆ