Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
«ژنان نه‌یانتوانیوه‌ رۆڵی کاریگه‌رییان هه‌بێت له‌بڕیاره‌کانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق» – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

«ژنان نه‌یانتوانیوه‌ رۆڵی کاریگه‌رییان هه‌بێت له‌بڕیاره‌کانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق»

بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سێ‌ هه‌زار و 530 کاندید، ژنان به‌ 970 کاندید رکابه‌ری ده‌که‌ن بۆ چوونه‌ په‌رله‌مان، چالاکوانێکیش ده‌ڵێت، ژنان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێگه‌یان هه‌یه‌، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه‌ کاریگه‌ریان هه‌بێت له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسا و بڕیاره‌کان، ئه‌ندامێکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیش رۆڵی ژنان له‌ده‌رکردنی یاسا‌و بڕیاره‌کان به‌لاواز ده‌زانێت.

به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، رێژه‌ی ژنان له‌ عێراق 49.5%ه‌، واته‌ نزیکه‌ی نیوه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی پێکده‌هێنن.

به‌یان ئارام له‌سه‌ر رۆڵی ژنان له‌ بڕیاره‌کانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانى عیراق بۆ ژیانه‌وه‌ وتی:»تا ئێستا ژنان نه‌یانتوانیوه‌ رۆڵێکی کاریگه‌ریان هه‌بێت له‌و بڕیارو پرۆژه‌ یاسایانه‌ی که‌ تایبه‌تن به‌ژنان، راسته‌ چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی کارای ژنمان هه‌یه‌ له‌سه‌ر پرسه‌ گرنگه‌کان کارده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌وان به‌ته‌نها ناتوانن هیچ بکه‌ن، بۆیه‌ ده‌توانین بڵێین له‌سه‌ر ئاستی تاک به‌شێک له‌و ژنانه‌ی ده‌چنه‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق کاری باش ده‌که‌ن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گشتی وا نییه‌، هه‌ندێکجار به‌شێک له‌ژنان دژی ئه‌و یاسایانه‌ش ده‌نگ ده‌ده‌ن که‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانن، چونکه‌ له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌ سیاسییه‌کانیان یه‌کناگرێته‌وه‌».


ره‌نگین سه‌لام، چالاکوان‌و راگه‌یاندنکار بۆ ژیانه‌وه‌ وتی:»ژنانی نوێنه‌ر له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌ک پێگه‌و ژماره‌ بوونیان هه‌یه‌، به‌ڵام تائێستا ڕۆڵێکی به‌رچاویان نه‌بووه‌ بۆ نوێنه‌رایه‌تی کردنی ژنانی عێراق، ئه‌وه‌ش بۆ په‌رته‌وازه‌یی ژنان و جێبه‌جێکردنی ئه‌جێندای حیزبه‌کانیان له‌په‌رله‌مان و یه‌ک ده‌نگ نه‌بوونیان، خۆ ئه‌گه‌ر ٨٣ په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێک بێنه‌ده‌نگ ده‌توانن تاکۆتایی پاڵشتى بۆ دروست بکه‌ن و یاسای پێده‌ربکه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی که‌مته‌رخه‌میو دابه‌شبوونی فکرو بیروڕایان، به‌داخه‌وه‌ تائێستا نه‌یانتوانیوه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی ژنانی عێراق کاربکه‌ن».

رێزان شێخ دلێر که‌ ماوه‌ی دوو خوله‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌ رۆڵی ژنان له‌ده‌رکردنی یاسا‌و بڕیاره‌کان به‌لاواز ده‌زانێت‌و ده‌ڵێت:»ته‌نها چه‌ند ژنێکی که‌من که‌ توانیویانه‌ رۆڵیان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر نا به‌شێکیان پشتگیری ئه‌و یاسایانه‌ش ده‌که‌ن که‌ دژی پرسه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییو مافه‌کانی ژنان‌و منداڵانن».


رێزان شێخ دلێر بۆ ژیانه‌وه‌ وتی: «رۆڵی ژنان له‌و یاسایانه‌ی که‌ په‌یوه‌ندی به‌مافه‌کانی ژنان‌و پاراستنی مافه‌کانی منداڵه‌وه‌ هه‌بووه‌ زۆر لاواز بوون، به‌جۆرێک له‌م خوله‌دا ٨٦ ژن بووین، له‌هه‌ندێک بابه‌ت‌و پرۆژه‌ یاسادا ١٠ ژن نه‌یانتوانیوه‌ کاربکه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و کێشانه‌ی که‌ په‌یوه‌ندی به‌ژنانه‌وه‌ هه‌یه».


ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هۆکاری لاوازی ژنان بۆ ئه‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ که‌ زۆربه‌ی ژنان له‌حزبه‌ سیاسییه‌کانه‌وه‌ هاتوون به‌عه‌قڵێکی پیاوسالارییه‌وه‌ کارده‌که‌ن، بۆیه‌ زۆر قورسه‌ کارکردنی ژنان‌و یه‌کده‌نگ بوونیان له‌سه‌ر پرسه‌کان».


ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد: «من ئه‌وه‌ دوو خوله‌ له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران کارده‌که‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی ژنان و گروپی ژنانیش هه‌بوون، به‌ڵام کاریگه‌ریییه‌کی ئه‌وتۆیان نه‌بووه‌‌و یه‌ک ده‌نگ نین له‌سه‌ر کێشه‌‌و بابه‌ته‌کان، چونکه‌ هه‌ندێکیان مه‌سه‌له‌ی دین‌و شه‌ریعه‌تی ئیسلام بۆ پرۆژه‌کان ده‌هێننه‌وه‌ که‌ له‌گه‌ڵیدا ناگونجێت، به‌شێکێشیان پرۆژه‌ی زۆر خراپیان هه‌یه‌ که‌ دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ژنانن، به‌جۆرێک په‌رله‌مانتاری ژن هه‌بووه‌ پرۆژه‌ یاسای ئاماده‌کردووه‌ که‌ پیاوان ژنی دووه‌م بهێننه‌وه‌‌و پاره‌یان بۆ خه‌رجبکرێت».


ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که‌ ره‌خنه‌ هه‌یه‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن به‌شێک له‌ژنان‌و کچانه‌وه‌ که‌ ده‌ڵێن ژنانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رۆڵیان نه‌بووه‌ له‌بڕیاره‌کان و هیچ پرۆژه‌یه‌کیان نه‌بووه‌ که‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی ژنان بێت وتی: «ره‌خنه‌کانیان زۆر ته‌واوه‌، چونکه‌ هیچ کات لیژنه‌ی ژنان‌و گروپی ژنانیش کارانه‌بووه‌‌و به‌کۆی ده‌نگ بتوانن یه‌کده‌نگ بن له‌سه‌ر کێشه‌کان، چونکه‌ به‌شێک له‌و ژنانه‌ به‌عه‌قلییه‌تی حزبه‌کانیانه‌وه‌ کارده‌که‌ن».


«ره‌نگه‌ ئێمه‌ وه‌ک ژنانی کورد له‌ زۆربه‌ی حزبه‌ سیاسییه‌کانی تر باشتر کارمان کردبێت به‌تایبه‌تی بۆ رێگیری له‌و یاسایانه‌ی که‌ نایه‌کسانی تێدایه‌‌و توندوتیژن‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندی ژنان نین، به‌ڵام کوتله‌کانی دیکه‌ به‌تاک ژنیان تێدا هه‌بووه‌ که‌ پاڵپشتی بکه‌ن، که‌واته‌ ده‌توانین بڵێین ژنان نه‌یاتنوانیوه‌ رۆڵ و کاریگه‌ری ته‌واویان هه‌بێت له‌بڕیاره‌کانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق».


به‌پێی ده‌ستووری عێراق، بۆ زیادکردنی به‌شداریی ژنان له‌په‌رله‌مان، پشکی ژنان به‌ کۆتا دیاریکراوه‌ به‌رێژه‌ی 25%ی کورسییه‌کانی په‌رله‌مان، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا 970 کاندیدی ژن له‌ 83 بازنه‌دا رکابه‌ری ده‌که‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی 83 کورسیی په‌رله‌مان، به‌جۆرێک 149یان وه‌کو کاندیدی سه‌ربه‌خۆ به‌شدارن و 821 کاندیدی دیکه‌ش له‌نێو هاوپه‌یمانی و لیستی حیزبه‌کاندان.

ئا: کۆچه‌ر

هاوشێوە

ڤیدیۆ