چوار كچە یاریزانی شەترەنج بۆ قۆناغی كۆتایی پاڵەوانێتی شەترەنجی عیراق سەركەوتن.
لەو پاڵەوانێتییەدا كە لەشاری بەغداد بەڕێوەدەچێت، لەقۆناغی یەكەمداو لەسەر ئاستی كچان، هەریەك لە (دڵپاك عەلی، سالی عەباس، زەینەب عاسف، یەمامە عاسف) بۆ قۆناغی كۆتایی پاڵەوانێتییەكە سەركەوتنو توانیان بەو سەركەوتنەش بگەنە ریزی هەڵبژاردەی كچانی عیراق بۆ یاری شەترەنج.