ئەمڕۆ لە کارگەی جگەرەی شاری سلێمانی بە بەشداری ۳٥ ژنی دەستڕەنگین و خاوەن کار لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سلێمانی پیشانگەیەکی کاری دەستی کرایەوە.
بە ئامادەبوونی وەزیری ڕۆشنبیری و کنسوڵی کۆماری ئیسلامی ئیران لەسلێمانی و پارێزگار و ژمارەیەک لە کاسب و خەڵکی سلێمانی پیشانگەیەکی هونەری دەستی بۆ ۳٥ ژنی ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان لە گەلەری کارگەی جگەری سلێمانی کرایەوە. کە تێیدا بەرهەمی دەستی و ئیکسسواراتی ژنان و جل و بەرگی کلتوری و پێداویستی ناوماڵ نمایشکرا.
فۆتۆ دانا حەمە غەریب