ئەو تەكنیكانەی كە بەكاردێت لە كەسانی نەخۆشی شەكرە كە ناتوانن واز لە برنج یان ساوەر یان هەر جۆرێك لە دانەوێڵەكان بێنن كە نیشاستەیان تێدا زۆرە و رێژەی شەكر بە خێرای بەرز دەكەنەوە، خۆی لەم خاڵانەی خوارەوەدا دەبینێتەوە:
-هەرلەكاتی تێكردنی برنج و شلەكەیاندا، قاپەكەی خۆت جیابكەرەوە و بەلەمی برنج لەبەردەم خۆتدا دامەنێ.
-تەنها چەند كەوچك برنجێكی كەم تێكەل بكەن لەگەڵ ۱ـ۲ قاپ لە شلەكە و یەكسەر تێكەڵی بكەن تاكو بڕەكە زۆرتر دیاربێت و بەوەش چاو بڕیار دەدات كە بەم بەشە خۆراكییە تێر دەخۆیت.
-هەوڵبدە بەردەوام لە قاپی بچووكدا ئەو بڕە خۆراكە جیابكەیتەوە تاكو زۆرتر دیار بێت بۆ چاوت.
-هەوڵبدە بە كەوچكی بچووك خواردنەكەت بخۆیت، تاكو وات لێبكات كاتێكی زیاترت پێبچێت بۆ تەواوكردنی بەشە خواردنەكەت.
-لەگەڵ خۆتدا بڕیار بدە كە تەنها ئەو قاپە لەو خواردنە دەخۆیت و ناتوانیت دووبارە قاپەكەت تێبكەیتەوە، ئەگەر ئەو بەشە خواردنە تەواو بوویت و هەر زۆر برسیت بوو، ئەوا دەتوانیت لە بری زەڵاتە یان ئەو سەوزەیەی لەگەڵ ژەمەكەتدا هەیە دوو هێندە و سێ هێندە بخۆیت.
-پێش هەموو ژەمە خۆراكییەكەنت بە نیو كاتژمێر ۲ بۆ ۳ پەرداخ ئاو بخۆرەوە.
د.ئیسرا كەمال شا محەمەد