ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

هەرچەندە گیرۆدەی شێرپەنجەیە بەڵام ژیانی خۆشدەوێت.

رەمزیە ئەحمەد ئەو ژنە ماندوو نەناسەیە كە ماوەی 25 ساڵە بەهونەری دەستڕەنگینی ژیانی خۆیی و خێزانەكەی دابین دەكات.


ئەم ژنە دەسترەنگین و هونەرمەندە كە ماوەی چەند ساڵێكە گیرۆدەی نەخۆشی شێرپەنجەیە بەڵام نائومێد نەبووە لە ژیان و بەردەوام لە ناو پاركەكانی شاری سلێمانی دەبینرێت ‌و سەرقاڵی فرۆشتنی ئەو كەل و پەلانەیە كە بە سەلیقەی هونەری خۆی دروستیان دەكات و كارەكانیشی گوزارشت لە كلتوری كوردی ‌و بەتایبەت ژنان دەكات.


راپۆرتە وێنە: دانا حەمە غەریب





هاوشێوە

ڤیدیۆ