ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

خەندە كەركوكی: لە شاری كەركوك كەمترین ژن لە بواری هونەردایە

ژنە هونەرمەندی گۆرانیبێژی شاری كەركوك كە ناسراوە بە خەندە كەركوكی، كە خاوەنی چواردە بەرهەمی گۆرانی تۆماركراوە و سێ‌ ڤیدیۆ كلیپە.

دەربارەی سەرەتای ئەزمون و هاتنە بواری هونەری گۆرانی خەندە كەركوكی بۆ تۆڕی میدیای تەوار دەڵێت” سەرەتای دەستپێكی هەركارێك بێگومان ئەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی مناڵی و ئەو بەهرەیەی كە هەیەتی، ئەزمونی دەستپێكم ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٤ لە دوای تەواوكردنی خوێندن هەوڵمدا كە ئەو خەونەی هەمە بەدیبهێنم”.

سەبارەت بە بەرهەمەكانیشی خەندە ووتی” تائێستا خاوەنی چواردە بەرهەمی تۆماركراوم كە پێكهاتووە لە سروود و گۆرانی، سێ كلیپشم هەیە”.

دەربارەی هەتا چەند ژنان لە كەركوك دێنەبواری هونەرەوە ‌و رۆڵیان هەیە لە كایەی هونەریدا خەندە كەركوكی ووتی” بەداخەوە زۆر كەمن تا ڕادەیەك جوڵەیەك هەیە، بەڵام زۆر خاوە، ژنەكانمان بەكەمی دێنە بوارەكەوە، هیوادارم ئیتر كچان ئەو بەربەستە بشكێنن وخۆیان لە دونیای هونەردا بدۆزنەوە و ئامانجەكانی خۆیان بەدیبێنن”. هەروەها دەشلێت” گیروگرفتی هونەرمەندان نەبوونی ستۆدیۆی پڕۆفیشناڵە، هەروەها پشتگیری نەكردنی هونەرمەندان لە هەموو ڕوەكانەوە، گەر هەشبێت لە ئاستێكی وادا نیە، هیوادارم  وەزارەتی ڕۆشنبیری ئاوڕێكی جدی لە سەرجەم هونەرمەندان بداتەوە”.

خەندە كەركوكی پرۆژە و كاری هونەری نوێی لە رێگەی تۆڕی میدیایی تەوارەوە ئاشكرا دەكات و دەڵێت” دووكاری نوێم لەبەردەستدایە گەر تەواوبن، هیوادارم بتوانم بەزوترین كات كاری لەسەربكەم”.

ئا:تریفە

هاوشێوە

ڤیدیۆ