Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
وێسگەكانی ژیانی هونەرمەند سۆما قاسم، عاشقەكەی شانۆ – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

وێسگەكانی ژیانی هونەرمەند سۆما قاسم، عاشقەكەی شانۆ

ژنە هونەرمەند سۆما قاسم یەكێكە لە ئەكتەرە دیارەكانی بواری شانۆ و سینەما، بە رۆڵەكانی بۆتە جێگەی سەرنجی بینەران ‌و یەكێكە لەو ئەكتەرانەی كە خاوەنی كەسایەتیەكی تایبەت ‌و ستایلێكی مۆدێرنە لە كاری نواندندا.

ئەگەرچی ئەم هونەرمەندە خاوەن ئەزموون ‌و بەتوانایە یەكێكە لەو هونەرمەندانەی كە یەكەم خولی بەشی سینەمای كۆلیجی هونەرەجوانەكانی زانكۆی سلێمانی تەواو كردووە، بەڵام نەیتوانیوە واز لە عەشقی نواندن بهێنێ لە بواری شانۆدا و لە ئێستاشدا سەرقاڵی پرۆڤە كردنە لەبەرهەمێكی شانۆییدا. لە دیدارێكی تایبەتی تۆڕی میدیایی تەواردا سۆما دەربارەی نواندنی لە نێوان شانۆو دراما ‌و سینەمادا دەڵێت”من پێش ئەوەی كە سینەما تەواو كەم من پەیمانگەی هونەرە جوانەكان بەشی شانۆم تەواو كردوە، لەم ساڵانەی دوای چومەتە سینەما و خوێندوومە ئەویش هەر بەهەمان شێوە بەشی نواندنم خوێندوە، تائێستا بۆ چەند درامایەك پێموتراوە حەزم بەهیچ شێوەیەك لە كاری دراما نەبووە، بەڵام بۆ فیلم ئەگەر پێموترابێت بەڵێ كردومە ئێستاش گەر سیناریۆیەكی باش بێتە بەردەستم ‌و دەرهێنەرێكی بەتوانابێت بەخۆشحاڵیەوە من بەژدارئەبم و نواندنی بەردەمی كامێرام پێخۆشە، هەروەها بۆ شانۆش بەراستی من ئاشقی شانۆم، بەڵام سینەما و شانۆ  بۆ كاری نواندن هەردووكیانم خۆشدەوێت، بەڵام هەمیشە شانۆ بۆ من لەپێشترە وەك لە سینما”.

هونەرمەند سۆما قاسم ساڵی 2007 بەشی شانۆی پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی سلێمانی تەواو كردووە،

یەكەم ئەوموونی نواندنی دەگەڕێتەوە بۆساڵی 2003 لە شانۆیی ( باڵندەی دەریای چیخۆف) لە ماوەی خوێندنی لە پەیمانگەدا بەشداری چەندین چالاكی هونەری كردووە لە ناو پەیمانگە و دەرەوەی پەیمانگە، هەروەها وەك ئاكتەر بەشداری لە پێنچ كاری شانۆییدا كردووە. هەر لەو ماوەیەدا لەگەڵ هاوسەرەكەیدا بەشداری كورتە فیلمێكی كردووە كە دەربارەی تیرۆر بووە بۆ كەناڵی MBC عەرەبی، جگە لە كاری نواندن بەشداری كاری دۆبلاجی كردووە لە چەند درامایەكی كەناڵی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان و گروپی زریانی پارسا. هەروەها بەشداری لە چەند پێرفەرمانسێكدا كردووە لەسەر شەقامەكانی سلێمانی بۆ دەربرینی ماف ‌و ئازادییەكانی ژنان.

لە دوای تەواوكردنی ماوەی خوێندنی لە پەیمانگە بۆ ماوەیەك لە كاری نواندن وەستاوە تا ٢٠١١ پاشان دەستی بەكاری نواندن كردۆتەوە و یەكەم كاری لەگەڵ كۆڕی شانۆیی (با) بووە  لە شانۆیی (چاوئەكەیتەوە لە مەجەستە سەحرایا رۆح ) ‌و لە ساڵی ٢٠١٤ بەشداری شانۆیی( وشكە ساڵی و درۆ)ی كردووە، هەروەها لەشانۆیی هامیلێت و لە ساڵی ٢٠١٦ لە شانۆیی ( خواحافیز تا نازانم كەی) بەشداربووە.

لە شانۆوە بەرە و سینەما قۆناغی نوێی ژیانی سۆما قاسم:

دوای ئەوەی بۆ یەكەم جار بەشی فیلمسازی لە كۆلێجی هونەرەجوانەكانی زانكۆی سلێمانی كرایەوە ژمارەیەك لە هونەرمەندانی خاوەن ئەزموون چانسی ئەوەیان هەبوو ببنە خوێندكاری ئەو بەشە و بەشێوەیەكی ئەكادیمی درێژە بە خوێندنی هونەری سینەما بدەن خاتوو سۆماش یەكێك بوو لەو هونەرمەندانە. وەك خۆی دەڵێت” لە ماوەی ئەو چوار ساڵەی كۆلێجدا وەك ئاكتەر بەشداری لە دوو كورتە فیلمدا كردووە لەوانە كورتە فیلمی ( دوورگەی مرواری ) لە دەرهێنانی ( دانا كریم ) كە باسی لە رۆڵی شەرڤانانی خۆرئاوای كوردستان كردووە. فیلمی ( تاهەیت بێدەنگ بە ) لە دەرهێنانی ئاوات عوسمان”. سۆما ئەوەشی راگەیاند كە ئەو دوو كورتە فیلمە لە چەندین فێستڤاڵی دەرەوەی كوردستان و فێستیڤاڵە ناوخۆییەكاندا بەشدار بوون و چەندین خەڵاتیان وەرگرتووە”.

سۆما بەداخە كە لە ماوەی چوار ساڵی خوێندنی زانكۆ نەیتوانیوە كاری شانۆیی بكات و ووتی” لە ماوەی ئەو چوار ساڵەی خوێندن جگە لە ئەركەكانی زانكۆ دەوامی مامۆستایشم ئەكرد بۆیە نەمتوانی لە هیچ كارێكی شانۆییدا بەشداربم”.

لە ئێستادا هونەرمەند سۆما قاسم سەرقاڵی پرۆڤەكردنە لە شانۆیی ( خوای كوشتار ) كە نوسینی ( یاسەمینا رەزا)یە و باس لە كێشە كۆمەڵایەتیەكان ئەكات لە نێوان دوو خێزاندا. سۆما ئەوەی راگەیاند كە كارەكەیان گەیشتۆتە قۆناغی كۆتایی ‌و لە ماوەیەكی نزیكدا نمایشی دەكەن. ئەم شانۆییە لە دەرهێنانی ( زەریا سامی)یە ‌و چوار ئەكتەر تێیدا بەشدارن.

لە كۆتایدا هونەرمەند سۆما قاسم باسی لەوەكرد كە لە ئێستادا بیری لە هیچ پرۆژەیەكی داهاتووی نەكردۆتەوە تەنها پلانی ئەوەیە كە لەماوەی رۆژانی نمایشدا هەوڵبدات جوانترین نمایش پێشكەشی بینەرانی شانۆ بكات.

ئامادەكردنی: پروشە فەیسەڵ

هاوشێوە

ڤیدیۆ