ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

یەكێتی ژنانی كوردستان و رێکخراوی ژیندروستی كۆڕێكی هۆشیاری تەندروستی رێكخست

لەمانگی ئۆكتۆبەر كە مانگی بەرەنگاربوونەوەی (شێرپەنجەی مەمك)ە، یەكێتی ژنانی كوردستان‌و رێكخراوی ژیندروستی بەهاوكاری سەنتەری پشكنینی خۆیی مەمك، كۆڕێكی هۆشیاری تەندروستیان رێكخست.

كۆڕەكە كە بۆ هەر یەك لە (د. سەناریا شوان عەبدولرەحمان، د. هەڵوان عەبدولرەحمان) رێكخرا بوو، باسی ئەو رێنمایی‌و چۆنییەتی پشكنینی خۆیی مەمك‌و كارە پێویستییەنەیان كرد كە دەبێت بۆ پشكنینی مەمك ئەنجام بدرێت، هەروەك رێنمایی پێویست‌و هۆشیاری تەندروستی لەسەر (شێرپەنجەی مەمك)یان خستە روو.

لەكۆڕەكەدا ژمارەیەكی بەرچاو لەكارمەندان‌و نەخۆشانی سەنتەرەكە‌و ئەو كەسانەی سەردانی سەنتەرەكە دەكەن ئامادەی بوون.

یەكێتی ژنانی كوردستان‌و رێكخراوی ژیندروستی پێشنیاری ئەوەیانكرد كە مانگانە ئەمجۆرە كۆڕانە بەهاوكاری ئەو سەنتەرە بەردەوام بێت.

هاوشێوە

ڤیدیۆ