لقی كەركوكی یەكێتی ژنانی كوردستان بەهاوكاری فەرمانگەی تەندروستی كەركوك، بەبۆنەی مانگی ئۆكتۆبەر كە مانگی بەرەنگاربوونەوەی (شێرپەنجەی مەمك)ە، كۆڕێكی تەندروستی سەبارەت بەو نەخۆشییە رێكخست.
كۆڕەكە لەلایەن هەریەك لە (د. كافیە) كە باسی لەپشكنینی پێشوەختەو (د. محەمەد) لەبارەی چۆنییەتی بەكارهێنانی چارەسەری كیمیاییو (د. ئیبراهیم) كە بابەتێكی هۆشیاری تەندروستی گشتی بوو بەڕێوەچوو.