نوسەری بەناوبانگی جیهانی گابریێل گارسیا ماركیز لە سەرەمەرگدا دەڵێت” ئەگەر مەرگ لێم ئەگەڕا تۆزێكیتر بژیم ……. یەك ساتم تێ نەئەپەڕاند كە پێتان نەڵێم چەندم خۆش ئەوێن .. هۆ خەڵكینە ئەزانن چەندم خۆش ئەوێن؟ هەمووتانم خۆش ئەوێ هەمووتان. ژن و پیاو…پێم ڕائەگەیاندن كە لە ژیاندا جگە خۆشەویستی هیچ شتێك نرخی نیە”.
ماركیز ئەڵێت” بۆم ڕون ئەكردنەوە كە هەموومان چەند هەڵەبوین كە وامان ئەزانی مرۆڤ كە پیربوو عاشق نابێ …… ڕاستیەكەی مرۆڤ دوور لە عیشق و خۆشەویستی پیردەبێ، ئاخ ئەگەر كەمێكیتر ئەژیام….. هەوڵم ئەدا باڵ بۆ هەموو مناڵێك دروستكەم تا بە ئازادی و بە تەنیا خۆیان فێرەفڕین ببن”.
هەروەها دەڵێت” بە پیر و بەساڵاچووەكانم ئەوت گوناهی تەمەن مەگرن مرۆڤ بەوەی، لە بیردەچێتەوە و دەمرێت نەك بە هەڵكشانی تەمەن، ئەگەر سەر لەنوێ بژیامایەتەوە، هەرچیم ئەویست و هەرچیم بە خەیاڵدا دەهاتهات دەمكرد. زۆر بە جوانی خەون و خەیاڵەكانم ئەهێنایە دی، هەرگیز بایەخم بە ڕوكەشەكانی ژیان نەئەدا. هەموو جوانیەكانم لە ناخدا دەبینی … كەم ئەخەوتم و زۆر بە ئاگا ئەبوم. دەمزانی كە یەك چركە لە چاولێكنان لە دەستدانی ٣٠چركەیە لە ڕوناكی .. ئەو كاتانەی خەڵك دەوەستان من هەر ئەرۆیشتم، ئەو كاتانەی ئەوان ئەخەوتن من بێدار ئەبوم”.
گابرییڵ گارسیا ماركیز دەشلێت ” هۆ خەڵكینە زۆرتان لێوە فێربووم چاك تێگەیشتم كە هەمووتان دەتانەوێت لە لوتكەدا بژین لە كاتێكدا نهێنی بەختەوەری و خۆشی ژیان لە سەركەوتندایە بەرەو لوتكە”.
گابریێل گارسیا ماركیز نوسەر و ڕۆژنامەنوسی بە ناوبانگی جیهانی و بەڕەچەڵەك خەڵكی كۆڵۆمبیایە كتێبخانەیەكی لەنوسین و بڵاوكراوەی هەیە و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیە لە ساڵی٢٠١٤دا مردوە .
وەرگێڕانی لە عەرەبیەوە: سەیوان.