Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

ئازاد بە ساكار – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ئازاد بە ساكار

هونەرمەندی شێوەكار ساكار سلێمان پیشانگەیەكی تایبەت دەكاتەوە ‌و لەگەڵ چاپكردنی كەتەلۆكی كۆی گشتی بەرهەمە هونەرییەكانیدا ‌و پێشمان دەڵێت ئازاد بە.

ژنە هونەرمەندی شێوەكار ساكار سڵێمان لە گەلەری كارگەی كلتوری سلێمانی پیشانگەیەكی شێوەكاری لە ژێر ناوی (ئازادبە) دەكاتەوە، لەم پیشانگەیەدا 38 تابلۆی قەبارە بچوك و یەك تابلۆی قەبارە گەورە و كارێكی ئنستڵیشنی قەبارە بچوكی نمایشكرد، لەگەڵ بڵاوكردنەوەی كەتەلۆكێك كە كۆی بەرهەمە هونەرییەكانی لە خۆگرتووە ‌و لەلایەن پەیمانگەی گۆتەی ئەڵمانییەوە چاپكراوە.

هونەرمەند ساكار سڵێمان تایبەت بە نۆڕی میدیایی تەوار دەربارەی رەنگی سور و رەش كە تاوی پانتایی كارەكانی داگیركردووە ووتی” ناوەرۆكی ئەم پیشانگەیەم لەگەڵ ناونیشانی پیشانگەكە كە ناوی (ئازادبە)یە پێكەوە گونجاندنێكە لەسەر ئەو ئاڵۆزیی قسەكردنەی كە رەنگە لە ناو ناخی زۆرێكدا هەبێت كە جۆرێكە لە نێگەتیڤی، ئەمەش یان قسەكردنی خۆمانە لەسەر خۆمان بەنێگەتیڤی یان قسەی دەوروبەرە دێتە ناومانەوە، بۆیە جۆرێك لە ئاڵۆزی و دەنگە دەنگ هەیە لە ناوەوەی ئێمە، بۆیە من هەوڵمداوە لە رێگەی كارەكانمەوە گوزراشت لەو ئاڵۆزییە بكەم، رەنگە ئەم ئاڵۆزییە لە ناوەوەی خۆشمدا هەبێت بەم تابلۆیانەم جۆریك لە ئازادی چونە دەرەوەی ئەو ئالۆزییە هەستپێبكەم”.

دەربارەی ئەوەی بەكێ‌ دەڵێت ئازادبە ساكار دەڵێت” من بە هەموو مرۆڤێك دەڵێم ئازادبە لە هەموو

ئەو قسە نەگتیڤانەی ناو ناخی كەسەكان، چونكە ئازادی بۆ مرۆڤە چ ژن بێت یان پیاو وەك یەكە و لەوكاتەوەی مرۆڤ دروستبووە ئازادی لەگەڵیدا دروستبووە، بەڵام پرسیارەكە ئەوەیە چی هەیە كە زەوتی دەكات”.

هونەرمەند ساكار سڵێمان یەكێكە لە شێوەكار بە ئەزموونەكانی شاری سلێمانی و خاوەنی چەندین پیشانگەی تایبەت ‌و گشتیە لە ناو كوردستان و دەرەوەی وڵات.

تایبەت: بە تۆڕی میدیایی تەوار

هاوشێوە

ڤیدیۆ