ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

سیمینارەكانی یەكێتی ژنانی كوردستان بەردەوامە

كۆمیتەی ژنانی رۆژئاوای سەر بەلقی سلێمانی یەكێتی ژنانی كوردستان لەهەڵمەتی 16 رۆژی 25 نۆڤەمبەردا، سیمینارێكی یاسایی بۆ پارێزەری راوێژكار خاتوو هاوژین ئەحمەد بەڕێوەبرد.

سیمینارەكە لەدوو كاتی جیاواز‌و بۆ دوو قۆناغی خوێندنی قوتابخانەی (ئاریانی بنەڕەتی كوڕان) لەگەرەكی كانی كوردە بەڕێوەچوو.

لەسیمینارەكەدا خاتوو هاوژین باسی لەچەند یاسایەكی تایبەتی‌و گشتی كرد وەك: یاسای توندوتیژی خێزانی، یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكرد، یاسای هەڵگرتنی چەك‌و چەند یاسایەكی سزدانی عیراقی.

هاوشێوە

ڤیدیۆ