ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

(دۆزەخێك بوو)، گەزیزە دێنێتەوە سەر تەختەی شانۆ

هونەرمەندی دیاری كورد خاتوو گەزیزە، دوای دابرانێكی زۆر وەك ئەكتەر بەشانۆگەری (دۆزەخێك بوو) دووبارە دێتەوە سەر تەختەی شانۆ.

(دۆزەخێك بوو) نوێترین شانۆگەری تیپی شانۆی هاورێیانی گەزیزەیە كە بەمنزیكانە نمایشی دەكەن.

ئەم شانۆگەرییە لەنوسین ‌و دەرهێنانی گەزیزەیە‌و هەریەك لە (گەزیزە عومەر، میدیا رەئوف بێگەرد، شیلان عەبدوڵڵا) رۆڵی تیادەبینن‌و هونەرمەندی موسیزیان خاتوو (نەوژین محەمەد)یش كاری موزیكی شانۆییەكە دەكات‌و وەك ئەكتەر لەسەر تەختەی شانۆ رۆڵ دەبینێت.

شانۆگەری (دۆزەخێك بوو) بەشی جێندەری نوسینگەی بەرێز (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پاڵپشتی‌و ئەركی كارەكەی لەئەستۆ گرتووە‌و بریارە 9ی ئەم مانگە شانۆییەكە لەسلێمانی نمایش بكرێت.

شانۆگەری (دۆزەخێك بوو) باس لەپرسی ژنانی رزگاربووی ژێردەستی داعش دەكات، ئاماژە بەو لێكەوتە‌و كاریگەرییە نەرێیانەی ئەو ژنانە دەكات كە چۆن دووبارە وێڕای قوربانی دەستی كلتوورە كۆمەڵایەتییەكان، قوربانی جەنگ و سیاسەتن، كە ئامانجی ئەم شانۆییە گەیاندنی دەنگی بڵندی ئەو ژنانەیە بە سەركردایەتی سیاسی كورد‌و نەتەوەیەكگرتوەكان.

شەهێن سابیر

هاوشێوە

ڤیدیۆ