لە درێژە كاروچالاكیەكانی یەكێتی ژنانی كوردستان بۆ ٢٥ی نۆفەمبەر ئەمرۆ سیمینارێكی یاسایی و كۆمەڵایەتی بۆ ژنانی لقی شارەزوور رێكخست.
سیمینارەكە لەلایەن پارێزەر گوڵان بەختیار پارێزەری یەكێتی ژنانی كوردستان و خاتوو نێرگز ئەڵماس ئەندامی بەشی كۆمەڵایەتی یەكێتی ژنانی كوردستانەوە بەڕێوەچوو. لەسیمینارەكەدا خاتوو گوڵان، باسی یاسایی باری كەسێتی و خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی و هەموو ئەو یاسایانەی كرد كە باسی ژن و مافی ژن دەكات.
خاتوو نێرگز-یش باسی هەموو ئەو كێشە كۆمەڵایەتیانەی كرد كە ژنان لەرۆژگاری ئەمرۆدا رووبەروی دەبنەوە، لەگەڵ چارەسەركردن كێشەكان لەرێگەی بەشی كۆمەڵایەتی یەكێتی ژنانی كوردستانەوە.
پروشە فەیسەڵ