ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

کیژان وێنه‌ بڵاو ده‌کاته‌وه‌

ژنه‌ هونه‌رمه‌ندى گۆرانیبێژ کیژان ئیبراهیم خه‌یات، که‌ ئێستا له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌ژى له‌ کارى هونه‌رى به‌رده‌وامه‌ و نوێترین کارى هونه‌رى خۆى به‌ناوى وێنه‌ بڵاو ده‌کاته‌وه‌.


هونه‌رمه‌ند کیژان ئیبراهیم خه‌یات له‌ رێگه‌ی که‌ناڵی یوتوبی خۆیه‌وه‌ نوێترین به‌رهه‌مى گۆرانى خۆى بڵاوکرده‌وه‌ به‌ناوى وێنه‌، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌ى کیژان تێکستى یه‌حیا به‌رزنجییه‌ و ئاوازى بورهان موفتى، هه‌روه‌ها کلیپێکى شایسته‌ به‌ گۆرانییه‌که‌ى بۆ کراوه‌ له‌ ده‌رهێنانى ده‌روون قه‌ره‌داغیه‌.


کیژان ئیبراهیم خه‌یات یه‌کێکه‌ له‌ ژنه‌ هونه‌رمه‌نده‌کانى شارى سلێمانى، له‌ ساڵی ١٩٨٥ له‌ دایکبووه‌ و یه‌کێک بوول ه‌ ئه‌ندامانى تیپى کۆرسى ته‌وار و خاوه‌نى چه‌ندین به‌رهه‌مى گۆرانیه‌ و به‌شدارى چه‌ندین کۆنسێرت و فیستیڤاڵى کردووه‌ له‌ کوردستان و ده‌ره‌وه‌ى وڵات، له‌ئێستاشدا له‌ هه‌نده‌ران ده‌ژى.

هاوشێوە

ڤیدیۆ