ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

سیمیناری ئەمڕۆی یەكێتی ژنانی كوردستان لەكۆیە‌و دوكان بوو

لەدرێژە زنجیرە سیمینارەكانی یەكێتی ژنانی كوردستان بۆ ٢٥ی نۆفەمبەر، ئەمرۆ سیمینارێكی یاسای لەلایەن بەشی یاسا‌و كۆمەڵایەتی یەكێتی ژنانی كوردستانەوە بۆ هەردوو لقی كۆیە‌و دووكان ئەنجامدرا.

لەسیمینارەكەدا پارێزەر گوڵان بەختیار پارێزەری یەكێتی ژنانی كوردستان، یاسای باری كەسێتی و خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن و هەموو ئەو یاسایانەی كە باسی ژن و مافی ژن دەكات روونكردەوە.

بەبۆنەی ٢٥ی نۆفۆمبەرەوە‌و لەهەڵمەتی 16 رۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، یەكێتی ژنانی كوردستان زنجیرەیەك سیمیناری یاسایی‌و كۆمەڵایەتی بۆ سەرجەم لق و كۆمیتەكانی یەكێتی ژنانی كوردستان لەشاروشارۆچكەكان رێكخست.

مەبەستی یەكێتی ژنانی كوردستان لەئەنجامدانی ئەم سیمینارانە، ئاشناكردن و زیاتر هۆشیاركردنەوەی ژنانە دەربارەی ئەو یاسایانەی تایبەتمەندن بە توندوتیژی یان ئەو یاسایانەی باسی ژن و مافی ژن دەكات.

پروشە فەیسەڵ

هاوشێوە

ڤیدیۆ