ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

سیمینارەكانی یەكێتی ژنانی كوردستان بەردەوامە

كۆمیتەی سەرچناری سەر بەلقی سلێمانی یەكێتی ژنانی كوردستان لەهەڵمەتی 16 رۆژی 25 نۆڤەمبەردا، سیمینارێكی بۆ چۆمان ئەحمەد توێژەری كۆمەڵایەتی بەڕێوەبرد.

سیمینارەكە لەژێر ناوی (تۆی خوێندكار چۆن هاوسەنگی ژیانت بپارێزیت) لە قوتابخانەی (ئامادەیی رۆشنبیری كوڕان) بەڕێوەچوو.

لەناوەرۆكی سیمینارەكە باس لەوە كرا كە چۆن خوێندكار بتوانێت كەسێكی ئارام و لەسەرخۆ بێت لەخوێندنگە‌و لەدەرەوە‌و دور بێت لە توندوتیژی دژ بەیەكتری لەناو خۆیان و خێزانانەكانیان.

هەروەك لەسیمینارەكەدا چۆمان باسی لەوە كرد كە چۆن خوێندكار بتوانێت خشتە‌و پلان بۆ وانەكانی دابنێت‌و زیاتر كاتەكانی لەشتی بەسوددا بەكاربهێنێت‌و دور بێت لەبەفیرۆدانی كات‌و خراپ بەكارهێنانی تۆرە كۆمەڵایەتییەكان‌و كێشە باوەكانی.

هاوشێوە

ڤیدیۆ