كۆمیتەی قەرەداغی سەر بەلقی سلێمانی یەكێتی ژنانی كوردستان لەهەڵمەتی 16 رۆژی 25 نۆڤەمبەردا، سیمینارێكی بۆ هەستیار عەلی سەعید توێژەری كۆمەڵایەتیو دەرونناس بەڕێوەبرد.
سیمینارەكە لەژێر ناوی (توندوتیژی و جۆرەكانی) لەقوتابخانەی (ئامادەیی قەرەداغی تێكەڵاو) بەڕێوەچوو.
لەسیمینارەكەدا هەستیار باسی لەتوندوتیژیو جۆرەكانی توندوتیژی دژ بەیەكتریو دژ بەژنان كردو هەروەك باسیشی لەچۆنێتی رێگری كردنو بەرەنگاربونەوەیان لەڕووی دەروونی سایكۆلۆژیەوە كرد.
هەستیار لەبەشێكی سیمینارەكەدا باسی لەخراپ بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانو كاریگەرییە خراپو دەرونییەكانی بەگشتیو بەتایبەت لەسەر خوێندكارانو گەنجان كرد.