لقى هه‌ولێرى یه‌کێتی ژنانی کوردستان به‌هه‌ماهه‌نگی ده‌زگای ژیان بۆ په‌ره‌پێدانی مرۆیی زنجیره‌یه‌ک سیمینار بۆ چه‌ند خوێندنگه‌یه‌کى بنه‌ره‌تی و دواناوه‌ندی کچان له‌شارى هه‌ولێر رێکده‌خات.
لهسیمینارهکاندا که بۆ خوێندکارانى پۆله‌کانى (8- 11) رێکخرابوو، باسى (تێگه‌یشتن له‌ته‌مه‌نى ههرزهکارىو ناسینى خود‌و چۆنییه‌تى هه‌ڵسوکه‌وت کردن له‌و قۆناغى تهمهنهداو شووکردن له‌ته‌مه‌نى هه‌رزه‌کارى)دا کرا.
ئامانج له‌م سیمینارانه‌ش بۆ زیاتر هۆشیارکردنى خوێندکاران‌و ئاڵوگۆری زانیاری بوو بۆیان.
له‌م سیمینارانهشدا جه‌خت له‌وه کرایه‌وه که یه‌کێتى ژنانى کوردستان هه‌میشه هاوکارى خوێندکاران بووه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێت.