كۆمیتەی ژنانی چوارقورنەی سەربە لقی راپەرینی یەكێتی ژنانی كوردستان، سیمینارێكی یاسایی بۆ دوو خوێندنگەی سنورەكەیان ئەنجامدا.
سیمینارەكە لەهەڵمەتی 16 رۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، بۆ هەر یەك لە قوتابخانەكانی سەرچیایی بنەرەتی و خوێندنگەی خێرای كچان لە حاجیاوا بەڕێوەچوو.
لەسیمیارەكاندا پارێزەران (چرۆ محەمەدو تاڤان حەكیم) باسیان لەهاوسەرگیری پێشوەختەو یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن كرد.