كۆمیتەی ژنانی سەرچناری سەر بەلقی سلێمانی یەكێتی ژنانی كوردستان لەهەڵمەتی 16 رۆژی 25 نۆڤەمبەردا، سیمینارێكی لەژێر ناوی (تۆی خوێندكار چۆن هاوسەنگی ژیانت دەپارێزیت) بۆ توێژەری كۆمەڵایەتی (چۆمان ئەحمەد) بەڕێوەبرد.
لەسیمینارەكەدا كە بۆ خوێندكارانی (ئامادەیی سەرچناری ئێوارانی كوڕان) سازكرا بوو، چۆمان باسی لەوە كرد كە چۆن خوێندكار بتوانێت كەسێكی ئارام و لەسەرخۆ بێت لەخوێندنگەو لەدەرەوەو دوربێت لەتوندو تیژی دژ بەیەكتری لەناو خۆیان و خێزانانەكانیان.
چۆمان باسی لەوەشكرد كە خوێندكار چۆن بتوانێت خشتە و پلان بۆ وانەكانی دابنێتو زیاتر كاتەكانی لەبابەتی بەسوددا بەكار بهێنێتو دور بێت لەبەفیرۆدان و خراپ بەكارهێنانی تۆرە كۆمەڵایەتییەكان.