به‌مه‌به‌ستى دابینکردنى ئامێرێک که بۆ دیاریکردنی وردی شوێنی وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌کاتی تیشکدا ته‌نها تیشکه‌که له‌و شوێنه بدرێت و زیان به به‌شه‌کانی دیکه‌ی جه‌سته‌ی نه‌گه‌یه‌نێت، رێکخراوى کوردستان بۆ هاوکارى نه‌خۆشانى شێرپه‌نجه که‌مپینێکى راگه‌یاند‌و تا ئێستا توانیویانه 40 هه‌زار دۆلار کۆبکه‌نه‌وه، که نرخى ئه‌و ئامێره 80 هه‌زار دۆلاره.
خاتوو هه‌تاو محه‌مه‌د سه‌عید، جێگیری سه‌رۆکی رێکخراوی کوردستان بۆ هاوکاری نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه سه‌باره‌ت به‌و که‌مپینه بۆ رۆژنامه‌ى ژیانه‌وه وتى: «ئێمه ساڵانه سه‌ردانی سه‌نته‌ری ژیانه‌وه ئه‌که‌ین، چونکه ئێمه په‌یوه‌ندیمان راسته‌وخۆ به سه‌نته‌ری ژیانه‌وه‌وه هه‌یه‌و هه‌موو ساڵێک سه‌ردانیان ئه‌که‌ین‌و که‌موکوڕییه‌کانیان بۆ ته‌واو ئه‌که‌ین».
وتیشى: «ئه‌مساڵ داوای ئامێرێکیان کرد که ناوی (فۆنتۆمه)، ئه‌م ئامێره بۆ دیاریکردنی وردی شوێنی وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌که‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌کاتی تیشکدا ته‌نها تیشکه‌که له‌و شوێنه بدرێت‌و زیان به به‌شه‌کانی دیکه‌ی جه‌سته‌ی نه‌گه‌یه‌نێت».
خاتوو هه‌تاو باسى له‌وه‌شکرد که: «له‌گه‌ڵ د.به‌مۆ به‌رێوبه‌ری سه‌نته‌رى ژیانه‌وه قسه‌مان کرد‌و پێى وتین ئێمه ته‌نها ئه‌توانین قسه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و سندوقی شێرپه‌نجه‌ی کوردستان بکه‌ین که داهاتی ئه‌و سندوقه‌ش هه‌ر له‌رێگه‌ی خێرخوازه دابینکراوه‌و بۆ
دابینکردنی پێداویستییه‌کانی شێرپه‌نجه به‌کاردێته‌وه ته‌نها ئه‌توانین له‌و سندوقه چه‌ند داهات هه‌بێت دابینی که‌ین بۆ کرینی ئامێره‌که«.
ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد: «نرخی ئامێره‌که 80 هه‌زار (8 ده‌فته‌ر دۆلاره) که له‌عێراق‌و هه‌رێمی کوردستانیش نییه‌و ده‌بێت له‌ئه‌ڵمانیاوه داوای بکه‌ین‌و بۆمان بێنن، به‌داخه‌وه حوکمه‌تیش هیچ هاوکارمان نه‌بوو له‌دابینکردنی برێکی که‌می تێچوه‌که‌ی، بۆیه که‌مپینێکمان راگه‌یاند‌و به‌خۆشحاڵییه‌وه سه‌ره‌رای بوونی قه‌یران، خه‌ڵکێکی زۆر سه‌لماندیان که هێشتا رۆحی هاوکاری ماوه له‌نێوماندا‌و تا ئێستا توانیومانه 40 هه‌زار دۆلار له‌لایه‌ن خێرخوازانه کۆبکه‌ینه‌وه«.
خاتوو هه‌تاو له‌باره‌ى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌وه وتى: «راسته توشبووانی شێرپه‌نجه له هه‌رێمی کوردستاندا زۆر بووه‌و رێژه‌ی ده‌رمانیش له‌چاو رێژه‌ی توشبوان که‌مه، به‌ڵام به‌خۆشحاڵییه‌وه ئێستا چاره‌سه‌ری هه‌یه‌و پێویست به نیگه‌ران بوون ناکات وه‌کو پێشتر».
وتیشى: «سه‌نته‌ری ژیانه‌وه که له سلێمانی هه‌یه‌و له‌هه‌ولێر‌و دهۆک نییه هه‌رچی توشبووی شێرپه‌نجه‌ی شاره‌کانی دیکه‌یه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش رووده‌که‌نه نه‌خۆشخانه‌ی هیوا که ئه‌چنه نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ئه‌وانیش ئه‌یانێرن بۆ سه‌نته‌ری ژیانه‌وه، چونکه سه‌نته‌ری ژیانه‌وه‌و هیوا ته‌واوکه‌ری یه‌کترن، نه‌خۆشخانه‌ى هیوا کیمیایی ئیش ئه‌کات‌و دوای وه‌رگرتنی کیمیایی ئه‌یان نێرن بۆ سه‌تنه‌ری ژیانه‌وه که به‌فیزیایی (تیشک) ئیش ده‌کات، بۆیه نه‌خۆش پێویسته هه‌ردوو چاره‌سه‌ره‌که وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی چاک بێته‌وه‌و سوودمه‌ند بـێت له‌و چاره‌سه‌ره‌ی پێیدراوه«.
له‌باره‌ى رێکخراوى کوردستان بۆ هاوکارى نه‌خۆشانى شێرپه‌نجه، خاتوو گوزیده ساڵح قه‌فتان، به‌رێوبه‌ری کارگێری رێکخراوه‌که بۆ ژیانه‌وه وتى: «رێکخراوه‌که‌مان ساڵی ٢٠١٣ دامه‌زراوه، ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر ١٩-٢٠ که‌س ئه‌بوو، سه‌رۆکی رێکخراوه‌که‌ش د.ئه‌خته‌ر نه‌جمه‌دینه که له سه‌نته‌ری تیشک کاری ده‌کرد له‌و کاته‌دا‌و بیرۆکه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌م رێکخراوه‌ی بۆ دروستبوو».
سه‌باره‌ت به‌ئامانجى رێکخراوه‌که‌یان خاتوو گوزیده وتى: «هاوکاریکردنى نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌یه له‌سه‌نته‌ری تیشک و نه‌خۆشخانه‌ی هیوا، له‌ئێستا رێکخراوه‌که‌مان ١٩ ئه‌ندامی هه‌یه«.
له‌باسکردنى جۆرى هاوکارییه‌کان خاتوو گوزیده ده‌ڵێت: «جۆری هاوکارییه‌کانمان ساڵانه ئه‌گۆرێت، چونکه لیژنه‌یه‌کمان هه‌یه کۆتایی هه‌موو ساڵێک سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا‌و سه‌نته‌ری ژیانه‌وه ئه‌کات‌و ئه‌و پێداویستی و هاوکاریانه‌ی ئه‌وان پێویستیانه ده‌ینوسن و ئێمه به‌پێی ئه‌وه بۆیان دابین ئه‌که‌ین، چی کڕینی ده‌رمان‌و ئامێره‌کان بێت، یان هاوکاری مادی بێت، هه‌روه‌ک هاوکارى چه‌ندین ئه‌ندامى ئه‌و شوێنانه‌مان کردووه بۆ سه‌فه‌رکردنى ئه‌وروپا بۆئه‌وه‌ى پسپۆری له بواری شێرپه‌نجه‌دا وه‌ربگرن، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ى ئه‌و داهاته‌ی له‌ئابونه‌ى ئه‌ندامه‌کانمانه‌وه که مانگانه بڕه‌که‌ى ده هه‌زار دیناره ده‌ستمان ده‌که‌وێت، له‌بانکدا هه‌ڵیده‌گرین و به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی هه‌مانه پێداویستییه‌کان دابین ده‌که‌ین».
پروشه فه‌یسه‌ڵ