ماده‌ی هۆشبه‌ر یه‌کێکه له‌و دیارده‌خراپانه‌ی که به‌تایبه‌تی گه‌نج و کۆمه‌ڵگه گیرۆده‌ی ده‌بن، ده‌بێته هۆی تێکچوونی شیرازه‌ی خێزان و که‌سی ئالوده‌بووش تووشی نه‌خۆشی و تێکچوونی بارودۆخی ده‌روونی دەکاتەوە.
چه‌ندین جۆری ماده‌ی هۆشبه‌ر هه‌یه‌که ئه‌وانیش (کۆکایین و نیکۆتین و هیرۆین و حه‌شیشه)و چه‌ندین جۆری تر به‌پێی ئاماره‌کانی ئاسایشی سلێمانی:
له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢١دا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی سلێمانییه‌وه، ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر زیاتر له ٥٠٠ کیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ردا به‌و هۆیه‌شه‌وه ٣٠٥ که‌س ده‌ستگیرکراون که ٢٨٧ ره‌گه‌زی پیا و ١٨که‌سیان له ژن.
ده‌رباره‌ی یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌رو کارتێکه‌ره عه‌قڵییه‌کان رۆژنامه‌ی ژیانه‌وه ده‌رباره‌ی یاساکه چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ مافناس خاتوو هه‌تاو ره‌شید ئه‌نجامدا.
ژیانه‌وه: یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌روکاتێکه‌ره عه‌قڵییه‌کان له‌هه‌رێمی کوردستان- عێراق ژماره ١ی ساڵی ٢٠٢٠ ئه‌و یاسایه چۆنه‌و ناوه‌ڕۆکی ئه‌م یاسایه چییه؟
هه‌تاو ڕه‌شید: یاسای کارتێکه‌ره عه‌قڵییه‌کانی ژماره ١ی ساڵی ٢٠٢٠، تایبه‌ته به چۆنێتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌کارهێنان و بازرگانیکردن و چاندن و بڵاوکردنه‌وه و ده‌ستدارکردن و هانده‌رانی به‌کارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و کارتێکه‌ره عه‌قڵییه‌کان چۆنێتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌م کارانه هه‌ڵده‌ستن، وه ده‌ستبه‌سه‌راگرتن و له‌ناوبردنی ئه‌و ماددانه ئه‌مه‌ش کارێکی دیکه‌ی یاساکه‌یه وه سزادانی بکه‌رانی کاره‌که له به‌کارهێنه‌ر له بازرگان له بڵاوکه‌ره‌وه له هاندانی به‌کارهێنانی له‌و که‌سه‌ی که له‌لایه‌تی له‌و که‌سه‌ی که ئه‌یچێنێت، ئه‌م یاسایه له په‌نجا مادده پێکدێت، یاساکه بۆ یه‌که‌مجاره که باس له‌کردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ر و نۆرینگه‌ی تایبه‌ت به ئاڵودبووانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌کات، که تائێستا له کوردستان سه‌نته‌رێکی وا نییه‌و روونیکردووه‌ته‌وه که چۆن چاره‌سه‌ر بکرێت، وه باس له راهێنانی ئه‌و کارمه‌نده ته‌ندروستییانه ده‌کات هه‌ڵده‌ستن به چاره‌سه‌رکردنی که‌سانی ئاڵوده، که رابهێنرێن، چۆن که‌سانی ئاڵوده بوو به مادده‌ی هۆشبه‌ر چاره‌سه ده‌کرێن له‌رووی ده‌رونی و جه‌سته‌ییه‌وه، وه هه‌روه‌ها شتێکی دیکه‌ش له یاساکه‌دا هاتووه ئه‌وه‌یه که لیستی ئه‌و رووه‌کانه‌ی دیاریکردووه که ده‌چنه خانه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر و کارتێکه‌ری عه‌قڵی و به ڕێژه‌ش دیاریکردووه که ده‌چنه خانه‌ی قه‌ده‌غه‌کردنه‌وه یاخود رێژه‌که‌ی ئه‌وه‌نده زۆره که نابێت به‌کاربهێنرێت، جگه‌له‌وه‌ش ئه‌و که‌سانه‌شی دیاریکرددوه که بۆ ده‌رمان و چاره‌سه‌ری پزیشکی ده‌توانن ئه‌و ماددانه به‌کارده‌هێنن، که که‌سانی پزیشکی و ده‌رمانساز و کۆمپانیاکانی ده‌رمانن که ده‌توانن مادده‌ی هۆشبه‌ر بۆ چاره‌سه‌ری پزیشکی به‌کاربهێنن، وه ئه‌م یاسایه کارکردنی به‌یاسای موخه‌ده‌راتی ژماره ٦٨ی ساڵی ١٩٦٥ راگرتووه، به هه‌موو مادده‌کانییه‌وه که ته‌نها هه‌ندێ رێنمایی و په‌یڕه‌و هه‌یه که‌به‌و یاسایه ده‌رچووه بۆ چۆنێتی جێبه‌جێکردن و زیادکردن و ئیزافات له‌سه‌ر یاساکه ته‌نها ئه‌و رێنمایی و په‌یڕه‌وانه کاری پێده‌کرێت تا ئه‌وکاته‌ی ئه‌م یاسا تازه‌یه په‌یڕه‌و ڕێنمایی نوێی پێده‌رده‌چێت و یاسا کۆنه‌که‌ی پێهه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
ژیانه‌وه: ئایا سزادراوان له ڕێگه‌ی دادگای تایبه‌تمه‌نده‌وه بڕیاری که‌م کردنه‌وه‌ی سزایان بۆ ده‌رده‌چێت چۆنه؟
هه‌تاو ڕه‌شید: له‌مادده‌ی ٣٥ی ئه‌و یاسایه‌دا هاتووه: ئه‌گه‌ر که‌سێک له تاوانباران هه‌واڵی تاوانه‌که بدات پێش ئه‌وه‌ی تاوانه‌که ئه‌نجامدرابێت و پێش ده‌ستپێکردنی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان به لێکۆڵینه‌وه له‌وکاره خۆی بڕوات لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئاگادار بکاته‌وه که ئه‌وه چه‌ند که‌سێکن له چه‌ند شوێنێکن و به‌نیازن که مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌کاربهێنن یان کاریپێبکه‌ن یان بیهێننه ناوه‌وه یان هه‌رشتێکی دیکه که له‌م یاسایه به‌تاوان دانراوه، پێش ئه‌وه‌ی لایه‌نی لێکۆڵینه‌وه ده‌ستبکات به‌لێکۆڵینه‌وه ئه‌و هه‌واڵ بدات له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و هه‌واڵه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵێک تاوانبار ده‌ستگیربکرێن یان ده‌سبگیرێن به‌سه‌ر مادده‌ی هۆشبه‌ردا ئه‌وکاته، ماده‌ی ٣٥ به‌شی یه‌که‌می ئه‌و که‌سه لێخۆشبوونی بۆده‌رده‌کرێت و سزا نادرێت، به‌ڵام له‌به‌شی دووه‌می مادده‌ی ٣٥دا ئه‌ڵێ هه‌ر هه‌واڵێک سه‌باره‌ت به تاوانه‌که له کاتی لێکۆڵینه‌وه یان دادگایکردن هه‌ر زانیارییه‌کی دا سه‌باره‌ت به ده‌ستگیرکردنی تۆمه‌تباران یان ئاشکراکردنی که‌سانی تر که په‌یوه‌ندییان هه‌بێت به‌و تاوانه‌وه لێخۆشبوونی بۆ ده‌رناکرێت، به‌ڵام حکومه‌که‌ی له‌سه‌ر سوک ده‌کرێت ته‌نها له‌م دوو حاڵه‌ته‌دا سزادراوان بڕیاری لێبوردن یان که‌مکردنه‌وه‌ی سزایان بۆ ده‌رده‌چێت، به‌ڵام حاڵه‌تێکی دیکه هه‌یه که‌سانی سزادراوی مادده ٣٠ دانراوه که ئه‌و مادده‌یه ده‌ڵێت هه‌ر که‌سێک ته‌نیا بۆ خۆی مادده‌ی هۆشبه‌ر هاورده بکات یان به‌رهه‌می بهێنێت، یان خاوه‌نداری یان ده‌ستداری بکات، ئه‌وه سزا ده‌درێت که له یه‌ک ساڵ که‌متر نه‌بێت و له سێ ساڵ زیاتر نه‌بێت، وه غه‌رامه‌یه‌کیش له پێنج ملیۆن که‌متر نه‌بێت و له ده ملیۆن زیاتر نه‌بێت، به‌ڵام له مادده‌ی ٣٧ دا ئه‌ڵێ بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی که له مادده‌ی ٣٠ سزادراون دادگا بۆی هه‌یه له جیاتی ئه‌وه‌ی که ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت، ناچاری بکات که ئه‌م شتانه بکات.
بڕگه‌ی یه‌که‌م: دانانی که‌سی ئاڵوده‌بووکه ئه‌و ماددانه‌ی به‌کارهێناوه له‌و دامه‌زراوه ته‌ندروستیانه‌ی که دروستده‌کرێن بۆ چاره‌سه‌ر، لیژنه‌ی تایبه‌ت به لێکۆڵینه‌وه له‌و که‌سانه هه‌بێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی باری ده‌رونی و راپۆرت بنوسێت بۆ دادگا به‌پێی ئه‌وه بریاری ئازادکردن یان مانه‌وه‌ی ده‌دات له‌و سه‌نته‌ره.
بڕگه‌ی دووه‌م: پابه‌ندکردنی که‌سی ئاڵوده‌بوو به سه‌ردانیکرنی نۆرینگه‌ی ده‌رونی و کۆمه‌ڵایه‌تی که بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دروستده‌کرێت، که هێشتا دروستنه‌کراوه، به‌ڵام هه‌ر له‌یاساکه‌دا ئاماژه‌ی پێکراوه هه‌فتانه یه‌کجار یان دووجار بۆ یارمه‌تیدان له رزگاربوون و به‌کارهێنانی سه‌ردانی ئه‌و سه‌نته‌ره بکات، به‌ڵام ده‌بێت به‌رده‌وام بێت له سه‌ردانه‌که تا پزیشکی چاره‌سه‌رکه‌ری ئه‌و که‌سه راپۆرت ده‌داته دادگا که نابێت له ٩٠ رۆژ زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێی ئه‌و راپۆرته دادگا بریار ده‌دات به‌رده‌وام بێت له سه‌ردانیکرن یان رایبگرێت.
بڕگه‌ی سێیه‌م: پابه‌ندکردنی ئه‌وانه‌ی که بڕیاری ئازادکردنیان له دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستیدا ده‌رچووه که سه‌ردانی نۆرینگه‌ی ده‌رونی و کۆمه‌ڵایه‌تی بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێک ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی مادده‌ی ٣٧ی ره‌تکرده‌وه ئه‌وا ئه‌و حکومانه‌ی که له مادده‌ی ٣٠ دا هاتووه به‌سه‌ریدا جێبه‌جێده‌کرێت.
ژیانه‌وه: ئایا بۆ چاره‌سه‌رکردنی که‌سانی ئاڵوده سه‌نته‌ری تایبه‌ت هه‌یه له هه‌رێمی کوردستان ڕزگارکردنیان؟
هه‌تاو ڕه‌شید: تا ئێستا ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادارم هیچ سه‌نته‌رێک نییه بۆ ژیانه‌وه‌ی که‌سانی ئاڵوده بوو، به‌ڵام به‌پێی یاساکه له دوو مادده‌دا باسکراوه که مادده‌ی (7)و مادده‌ی (44)ه، له‌مادده‌ی (٧)دا ده‌ڵێت وه‌زاره‌تی کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌نته‌ری ژیانه‌وه‌ی که‌سانی ئاڵوده‌بوو مادده‌ی هۆشبه‌ر داده‌مه‌زرێنێت واتا له داهاتووادا دایده‌مه‌زرێنێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا نییه وه به پێی پێویست سه‌نته‌ری تر له پارێزگاکانی دیکه ده‌کاته‌وه.
له بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی حه‌وته‌م باسی ئه‌و که‌سانه ئه‌کات که ده‌چنه ئه‌م سه‌نته‌ره‌وه ئه‌وانیش ئه‌و که‌سانه که به‌پێی بڕیاری دادوه‌ری ئیفڕاج ئه‌کرێن ئه‌مه یه‌کێکیان ئه‌وه‌ی که حوکمه‌که‌ی کۆتایی پێدێت و ئازاد ده‌کرێت له چاکسازی گه‌وران بێت یان نه‌وجه‌وانان یان ئه‌وانه‌ی له نه‌خۆشخانه ده‌هێندرێنه ده‌ره‌وه یان سه‌ردانیکردنی نۆرینگه‌ی ده‌روونییان راده‌گیرێت، که‌لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار به بارودۆخیان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بریاریان لێده‌دات و پابه‌ندیان ده‌که‌ن به راهێنانه‌وه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی ببن به که‌سانێکی ته‌ندروست و بێنه‌وه ناو کۆمه‌ڵگه، ئینجا ده‌بێت ئه‌م سه‌نته‌ره به پێی بڕگه‌ی سێیه‌م ده‌ڵێت ده‌بێت پرۆگرامی گونجاو باشی هه‌بێت بۆ ژیانه‌وه‌ی ئاڵوده‌بوان بتوانێت بیانخاته سه‌ر پیشه‌یه‌کی گونجاو بیانخاته‌وه سه‌ر کار و ژیانێکی شایسته بۆخۆیان دابین بکه‌ن، ئه‌مه مادده‌ی ٧ که باسی ئه‌و که‌سانه ده‌کات که حکومه‌کانیان به‌سه‌رده‌به‌ن و ده‌یانخه‌نه ئه‌و سه‌نته‌ره‌وه بۆ راهێنانه‌وه‌که وه‌زاره‌تی کار‌و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی پێی هه‌ڵده‌ستێت، به‌ڵام مادده‌ی ٤٤ بڕگه‌ی یه‌که‌می ده‌ڵێت له ماوه‌ی دوو ساڵ له به‌کاربوونی ئه‌م یاسایه وه‌زاره‌ت ئه‌م کارانه ده‌کات که دامه‌زراندن و په‌ره‌پێدانی یه‌که‌ی چاره‌سه‌ری تایبه‌ت به ئاڵووده‌بوان له چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌کان که لقێکی بۆ ده‌کاته‌وه بۆ چاره‌سه‌رێکه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پێی هه‌ڵده‌ستێت.
دابینکردنی نۆرینگه‌ی ده‌رونی و کۆمه‌ڵایه‌تی بۆچاره‌سه‌رکردنی به‌کارهێنه‌ران و ئاڵووده‌بووانی مادده‌ی هۆشبه‌ر.
سێیه‌م راهێنانی ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی له‌و سه‌نته‌رانه‌دا کارده‌که‌ن بۆئه‌وه‌ی بتوانن له رووی ده‌رونی و جه‌ستییه‌وه راهێنان به‌و که‌سانه بکه‌ن،که ده‌بێت که‌سانی راهێنراو پسپۆڕ بن و پێشتر ده‌وره‌یان پێبوترێته‌وه بتوانن بێنه‌وه ناو کۆمه‌ڵگه‌و له ئاڵووده‌بوون رزگاریان بێت.
ژیانه‌وه: ئاڵوده‌بوون ده‌بێته هۆی توندوتیژی خێزانی یان ژن کوشتن له‌لایه‌ن که‌سانی ئاڵوده‌وه رووده‌دات؟
هه‌تاو ڕه‌شید: ئالوده‌بوان که‌سانێک نین ئاگایان له‌هۆش و چوار ده‌وری خۆیان و یان له‌و کاره بێت که ده‌یکه‌ن، بۆیه به‌ڕای من نه‌ک توندوتیژی خێزانی ئه‌وان توندوتیژی بۆ هه‌موو کۆمه‌ڵگه دروست ده‌که‌ن نه‌ک هه‌ر بۆ خێزان، وه ژن کوشتن ئه‌گه‌ر ئه‌وان که‌سانی ئاڵوده بن نه‌ک ژن هه‌رکه‌سێکی دیکه‌ش بێت بێت تاوانى به‌رامبه‌ر ئه‌نجام بده‌ن، چونکه هۆشیان لای خۆیان نییه، بۆیه من ئه‌مه به ته‌نها هۆکار نازانم بۆ توندوتیژی خێزانی و ژن کوشتن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سانی ئاڵوده بوو پێم وابێت زۆر ناتوانن له ناو خێزانیاکاندا بمێننه‌وه ده‌که‌ونه سه‌ر جاده‌کان و شوێنه گشتییه‌کان زۆر به‌که‌می له ناو خێزاندا جێگه‌یان ده‌بێته‌وه، جا ئه‌گه‌ر که‌سێک له ناو خێزاندا بمێنێته‌وه به دڵنیایی توشی ئاڵوده بوون نابێت.
ژیانه‌وه: بۆئه‌وه‌ی چیتر کچان و کوڕانی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه نه‌بنه قوربانی ساغکردنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر په‌یامت چیه و چی بکرێت بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی؟
هه‌تاو ڕه‌شید: به‌ڕای من ٦ خاڵ زۆر گرنگه که هیچ که‌سێک توشی ئاڵوده بوون نه‌بێت که ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌ن:
١-هۆشیارکردنه‌وه‌ی تاکه‌که‌کانی کۆمه‌ڵگه له ڕێگه‌ی هه‌ر سەکۆیەکەوە که بگات به خه‌ڵک جا ئه‌و سەکۆیە خێزان، خوێندنگه، ڕاگه‌یاندن، مزگه‌وت، سۆشیاڵ میدیا بێت به‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌ک بێت که تاکه‌کان زوو زوو هۆشیار بکرێنه‌وه له ترسناکی ئه‌و مادده‌یه‌وه و له ترسناکی ئاڵوده‌بوون و له چۆنێتی ڕزگاربوون لێی.
٢- گرنگیپێدان و چاودێریکردن که زۆر گرنگه بۆ هه‌ر تاکێک له ناو هه‌ر خێزانێک یان له‌ناو هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا بێت ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌کێک له خێزانه‌کان خۆیان گرنگی بده‌ن به تاکه‌کانی خێزانه‌که‌یان، ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌کی هه‌بێت به مادده‌ی هۆشبه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له هۆشی خۆی بچێت و نه‌توانێت به‌ره‌نگاری کێشه‌کان ببێته‌وه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر که‌سێک خێزانێکی هه‌بێت و بتوانێت بڕواته ناوییه‌وه و باسی کێشه‌کانی بۆ بکات و بۆی چاره‌سه‌ر بکات و گرنگی پێ بدرێت به‌ڕای من هه‌رگیز توشی ئاڵوده‌بوون نابێت، بۆیه به زۆری ئه‌و که‌سانه‌ی تووشی ئاڵووده‌بوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌بن که‌سانێکن که له ناوخێزانه‌که‌یان یان چوار ده‌وریان که‌سێک نییه گرینگ‌یان پێ بدات و چاودێرییان بکات و خه‌مه‌کانیان بۆ بڕه‌وێنێته‌وه، بۆیه تووشی ئاڵووده‌بوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌بن، به‌ڕای من گرنگی پێدان زۆر زۆر گرنگه.
٣- زاڵبوون به‌سه‌ر په‌ستانی ده‌رونیدا ده‌بێت مرۆڤ هه‌وڵبدات که زاڵ بێت به‌سه‌ر ئه‌و په‌ستانه‌ی که توشی ده‌بێته‌وه واتا له جیاتی ئه‌وه‌ی په‌نا به‌رێت بۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر په‌نا بۆ کتێب خوێندنه‌وه، هۆشیارکردنه‌وه‌ی خۆت، یان په‌نابردنه به‌ر که‌سانی پسپۆڕ که چۆن له‌م گرفتانه رزگارت ببێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک په‌نا مه‌به بۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر که له‌بیرت بچیته‌وه په‌نا بۆ که‌سانی پسپۆڕ ببه که چۆن له‌م گرفته رزگارت ببێت و په‌نا نه‌به‌نه به‌ر مادده‌ی هۆشبه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌بیری بچێته‌وه.
٤-وه‌رزشکردنی به‌رده‌وام یه‌کێکی دیکه بۆ دوورکه‌وتنه‌وه له ئاڵووده‌بوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر، چونکه که‌سانی وه‌رزشه‌وان هه‌میشه که‌سانێکی ته‌ندروستن له ڕووی ده‌رونییه‌وه به ئه‌زمونی خۆم و ئه‌وه‌ی بینیویشمه له‌هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که وه‌رزش ده‌که‌ن به‌رده‌وام که‌سانێکی زۆر ته‌ندروستن هه‌م له‌ڕووی جه‌سته‌یی و هه‌م له‌رووى ده‌رونییه‌وه، بۆیه که‌سانی وه‌رزشه‌وان زۆر که‌م تووشی ئاڵووده‌بوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌بن، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌کیشت هه‌بێت په‌نا ببه به‌ر وه‌رزشێکی وه‌کو مه‌له، شاخه‌وانی، یان هه‌ر جۆره وه‌رزشێکی دیکه کێشه‌که‌ت بیرده‌چێته‌وه.
٥- نه‌خواردنی ده‌رمانی هێمنکه‌ره‌وه‌و بۆ نه‌مانی بێزاری و خه‌مۆکی، چونکه ئه‌و جۆره ده‌رمانانه وات لێده‌کات که ئاڵوده بیت و به‌رده‌وام په‌نا ببیته به‌ر ئه‌و جۆره چاره‌سه‌رانه بۆ کێشه و ئازاره‌کانت و وات لێده‌کات ئاڵووده ببیت پێیانه‌وه.
٦-دوورکه‌وتنه‌وه له که‌سانی ئاڵووده‌بوون و له‌و شوێنانه‌ی که‌سانی ئاڵوده‌بووی لێیه، بۆئه‌وه‌ی نه‌که‌ویته ژێر کاریگه‌ری ئه‌و که‌سانه‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر که‌سێکی لاواز بیت و نه‌توانی کۆنتڕۆڵی خۆت بکه‌یت، به‌ڵام له‌وانه‌یه که‌سێکی به‌هێزیش بیت و بتوانی یارمه‌تی ئه‌ویش بده‌ی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر توانات نه‌بوو تا ده‌توانیی لێی دووربکه‌ره‌وه، چونکه دواجار تۆش تووشی ئاڵووده‌بوون ده‌کات.
تریفە