ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

شەوی یەڵدایە یان دەیجورە ئەمشەو کە دیدەم دور لەتۆ بێنورە ئەمشەو

بەپێی ڕۆژمێری زاینی شەوی یەڵدا دەکەوێتە شەوی ٢٠/٢١ی مانگی ١٢ بەدرێژترین شەوی ساڵ دائەنرێت بەپێی ئەفسانە کۆنەکان ناوی یەڵدا وشەیەکی بە ئەسڵ سریانیە و بەواتای لە دایکبوون دێت، نەتەوە ئاریەکان پێش حەوت هەزار ساڵ ئەم شەوەیان کردووە بە جەژن و بەشەوی لەدایکبوونی خواوەندی روناکی میترای دەزانن .


شەوی یەڵدا کە شەوی چلەیشی پێدەوترێت یەکەم شەوی زستانە و لەم شەوەدا ١٤ کاتژمێر تاریکی گۆی زەوی دەگرێتەوە ڕۆژەکەیشی کورتترین ڕۆژی ساڵە ئیتر لەم شەوە بەدواوە شەوگار بەرە و کورت بونەوە دەچێت و ڕۆژەکان درێژ دەبن.


لەکۆندا بڕوایان وابووە ئەگەر شەوی یەڵدا باران و بەفربێت ئەوە ئەو ساڵە ساڵێکی پڕخێر و بەرەکەت دەبێ.


شەوی یەڵدا بۆ بەڕێکردنی پایز و بەخێرهاتنی زستانە لەم شەوەدا نەتەوەکانی ڕۆژهەڵات ئاهەنگ دەگێڕن و مەراسیمی تایبەت سازدەکەن و تا بەرەبەیان بە نزا و گۆرانی و موسیقا و قسەی خۆش شەو بەڕێ دەکەن.


لەداب و نەریتە تایبەتەکانی شەوی یەڵدا ڕازاندنەوەی سفرەی شەوی یەڵدا بە کە دەبێت هەنار و چەرەس و شوتی تیابێت ..

هاوشێوە

ڤیدیۆ