ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئەدەب لە سلێمانی دەستیپێکرد

لەژێر ناونیشانی “رێژنە بارانی وشە لە یادەوەری دنیادا دەمانژێنێتەوە” سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لە تەلاری هونەر، یەکەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئەدەبی سلێمانی دەستیپێکرد.


وەزارەتی رۆشنبیریی و لاوان، بەڕێوبەرایەتی گشتیی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی، یەکەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئەدەبی رێکخست، لە دەستپێکی چالاکییەکانی یەکەم رۆژی فێستیڤاڵدا، هەریەک لە پارێزگاری سلێمانی و وەزیری رۆشنبیری و یەکێتی نووسەرانی کورد وتاری خۆیان پێشکەشکرد، دواتر د.محەمەد عەلی سوڵتانی بابەتێکی پێشکەشکرد. پاشان هەریەک لە شاعیران ( کەژاڵ ئەحمەد و دلاوەر قەرەداخی ) چەند دەقێکی شیعریان پێشکەشکرد. هەروەها بەشێکیتری چالاکیەکانی یەکەم رۆژی فێستیڤاڵەکە نمایشکردنی فیلمێکی دیکۆمێنتاری بوو لەسەر شاری سلێمانی و کردنەوەی پێشانگەیەکی فۆتۆگرافی و پێشانگەیەکی کتێب، ئەم فێستیڤاڵە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت و چەند دیدارێکی ئەدەبیی بۆ شیعر و رۆمان و شانۆ و چیرۆک و لێکۆڵێنەوە لەخۆدەگرێت.

هاوشێوە

ڤیدیۆ