لەگەڵ كۆتایی ساڵی 2021دا خولی دووەمی فێستیڤاڵی شانۆی كەركوك لە ژێر ناوی خولی عەلی كەریم كۆتایی هات و لە ئاهەنگێكی قەشەنگدا خەڵاتەكانی فێستیڤاڵ دابەشكرا.
لە چەند رۆژی رابردوودا دووەمین فێستیڤاڵی شانۆی كەركوك بە ناوی خولی عەلی كەریم بە بەشداری چەندین تیپی شانۆیی لە هەرچوار پارچەی كوردستانەوە دەستیپێكردوو دوێنێش مەراسیمی كۆتایی فێستیڤاڵ راگەیەنرا كە هاوكات بوو لەگەڵ كۆتا رۆژەكانی ساڵی 2021 و لە ئاهەنگێكی قەشەنگدا خەڵاتەكانی فێستیڤاڵ دابەشكرا و لە كۆی پێنج خەڵات چواریان بۆ شانۆكارانی باكوری كوردستان بوو. ئەویش بۆ نمایشی ( تەرتوف و تەنێ ئەز ) بوو كە ئاستێكی باشیان هەبوو لە نمایش و دەقدا و سەرنجی لیژنەی داوەریانیان بۆ خۆیان ڕاكێشا .
خەڵاتی باشترین دەرهێنەر بەخشرا بە هونەرمەند ( ڕوكنەتین گۆن ) بۆ شانۆیی تەرتوف و خەڵاتی باشترین ئەكتەری كچ بەخشرا بە شانۆكار (چاوان خلیل ) لە شانۆی (شەوگار گۆرانی دەڵێ ) لە شانۆكارانی هەولێر، هەروەها خەڵاتی باشترین ئەكتەری كوڕ بەخشرایە شانۆكار (یاوز ئاكۆز ) و خەڵاتی باشترین بەرهەم و باشترین سینۆگرافیا بۆ شانۆی (تەنێ ئەز ) لە شانۆكارانی باكوری كوردستان. لە كەشێكی ئارام و دڵخۆشی شانۆكارانی كوردستاندا مەراسیمی كۆتایی دووەم فێستیڤاڵی شانۆی كەركوك كۆتایی هات و لە خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵی شانۆی كەركوكدا توانرا شانۆكارانی هەرچوار پارچەی كوردستان كۆبكرێنەوە .
تایبەت: بەتۆڕی میدیای تەوار