ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

كۆمپانیایەك ماڵی ئەو ژنانە پاكدەكاتەوە كە نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە

Cleaning For A Reason

ناوی كۆمپانیایەكی خێرخوازی ئەمریكایە‌و ماڵی ئەو ژنانە پاك دەكەنەوە كە نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە.

ئەم كۆمپانیایە لەلایەن ژنە بازرگانی ئەمریكی “دیبی ساردۆنی” لە ساڵی ٢٠٠٦ دامەزراوە، كاتێك دایكی چاكبۆتەوە لە شێرپەنجە ئەم كۆمپانیایەی وەك كارێكی خێرخوازی دامەزراندووە.

ئەم كۆمپانیایە نزیكەی ٤٣ هەزار ژن لە ناوچە جیاوازەكانی ئەمریكا كاری تێدادەكەن و هەڵدەستن بە پاككردنەوەی ماڵی ئەو ژنانەی كە نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە بۆئەوەی ئەو ژنانە تەنها ئاگایان لە چارەسەر و تەندروستیان بێت و بەكاری ترەوە سەرقاڵ نەبن.

هاوشێوە

ڤیدیۆ