یەکێتی نووسەرانی کورد لقی سلێمانی و
١٢/١/٢٠٢٢دەزگای فەڕەنسی هارماتا کۆڕێک بۆ (دەستەبژێرێک ) لەو ٣٠ شاعیرە بەشداربووەی کتێبی ئەنتۆلۆژیای شیعری ژنانی کورد ڕێکدەخات ، شاعیر ونووسەر ئەحمەدی مەلا شیعرەکانی وەرگێڕاون بۆ زمانی فەڕەنسی و کتێبەکە لە فەڕەنسا بەچاپ گەیشتووە.
بەیان ئیبراهیم، نوسەروشاعیر یەكێكە لە بەشداربوانی دەڵێت”
پێش ئەوەی باسی دەربڕینی ھەستی خۆم بکەم وەک ژنە شاعیرێک ، دەکرێ بڵێن ھەموو کەسێک بەجۆرێ لە جۆرەکان ڕوانینێکی شیعری ھەیە بۆ جوانیەکان ، ھەموو نەتەوەیەک خاوەنی فەرھەنگ و ئەدەبی خۆیەتی ، وەک و دەڵێن ئەدەب ھونەرو ناسنامەی نەتەوەکانە ، بەڵام لە ئسێتادا ئەو ھەستەی کە بۆتە مایەی خۆشحاڵی بۆ من و خانمانی شاعیر کە لە دووتوێێ کتێبێکدا بە ناوی ئەنتۆلۆژیای ژنانی شاعیر ،بە چەند دەقێکی شیعری بەشداریمان کردە کە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی فەرەنسی لە لایەن نوسەرو وەرگێر کاک ئەحمدی مەلا ،ئەوە بۆ ئێمە جێگەی خۆشحاڵیەکی یەکجار گەورەیە چونکە ئێمە وەک ژنانی کوردلە ناو ئەم ھەموو جەنجاڵیەی ژیاندا توانیمان دەنگی شیعریمان بگەیەنین بە وڵاتانی تر ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ تواناو لێھاتویی ژنانی کورد ھیوادارم کە دەنگی شیعریمان بگاتە زمانی ھەموو وڵاتانی تر،
ئەو دەقە شیعریانە من وەک خۆم لە کتێبی وەرە بمکە بە باخچەدا بڵاو بۆتەوە بەکوردی بەردەستە چونکە ھەر خانمە شاعیرێک یەک بۆ دوو دەقی شیعری وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فەرەنسی ،
لە کۆتایدا دەمەوێ پیرۆزبایی لە ھەموو خانمانی شاعیری ناو کتێبی ئەنتۆلۆژیای شیعر بکەم کە توانیان وێنایەکی زمانی شیعری جوان پێشکەشی زمانە جیھانیەکان بکەن ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ژنانی کورد ژنانێکی پێشەنگن لە ڕووی ئەنتۆلۆژیای زمانەوە ، دواجار ئێمە وەک ژن دەتوانین بڵێن خاوەنی بەرھەمێکی زیندوین لە بواری ئەدەبدا ھەروەکو ئیبن عەرەبی دەڵێت :ھیچ بونەوەرێک لە گەردووندا ھێندەی ژن بەھێز نیە، بۆ ھەر ھەناسەیەکی ژن خودا فریشتەیەکی خوڵقاندوە، لای منیش شیعر گەڕانە بەدوای خۆمدا لە چوار چێوەی جوانیەکانی ژیان دۆستیدا ،وەک و ئەوەی بە شیعر دەمەوێ ژیان جوانتر بکەم ،یان بە مانایەکی تر ژیان دۆستی ببەخشمە خوێنەرەکانم ،لە پەنای ئەمانەدا پێم وابوە شیعر بۆ تاک و ژیان زۆر فەردانیە ”
ئامادەکردنی: تریفە حەسەن