یەكێتی ژنانی كوردستان و رێكخراوەكانی ژیندروستی و نید سیمنارێكی تەندروستیان بۆ ئامادەیی بازرگانی كچان ئەنجامدا.
لەسیمینارەكەدا هۆشیاركردنەوەی خوێندكاران بەجەستەی خۆیان و گۆرانكارییەكان لە قۆناغی هەرزەكاریداو مەترسییەكانی دیاردەی ڤایپ و نێرگەلە كێشان و جگەرەكێشان باسكرا.
مامۆستا كەژاڵ مەعروف بەرێوەبەری ئامادەیی بازرگانی كچان بەتۆڕی میدیایی تەواری راگەیاند: ئەنجامدانی ئەم جۆرە سیمینار و كۆرانە لەرۆژگاری ئەمرۆماندا گرنگییەكی زۆری بۆ خوێندكاران هەیە، رەنگە هەندێك دیاردە هەبێت، بەڵام ئەركی ئێمەیە كە رێگە راستەكە پیشانی خوێندكاران بدەین و هۆشیاریان بكەینەوە”.
مامۆستا كەژاڵ سوپاسی یەكێتی ژنانی كوردستانی كرد بۆ ئەنجامدانی ئەو سیمینارە بۆ خوێندكارانی قوتابخانەكەیان.
پروشە فەیسەڵ