لە چوارچێوەی پرۆژە تەندروستیەكاندا یەكێتی ژنانی كوردستان و رێكخراوەكانی ژیندروستی و نید زنجیرەیەك سیمیناری هۆشیاری تەندروستی بۆ خوێندكارانی ئامادەییەكانی كچان رێكدەخەن.
بە بەدشداری نزیكەی 500 خوێندكاری پۆلی 10 و 11 سیمینارێكی تەندروستی بۆ ئامادەیی برادۆستی كچان رێكخرا و لەلایەن خاتوو هێدی تەیفور كادری تەندروستی یەكێتی ژنان بەرێوەچوو، لەو سیمینارەدا باس لە گۆرانكارییە جەستەیەكانی كچ و زانیاری تەدروستی زیانەكانی كێشانی نێرگەلە و جگەرە لەسەر جەستەی ژن كرا.
خاتوو ژیان عەبدولواحید توێژەری كۆمەڵایەتی لە خوێندنگەی برادۆست بۆ تۆری میدیایی تەوار ووتی” ئەنجامدانی ئەم جۆرە سیمینارانە زۆر گرنگە بۆ خوێندكاران چونكە لە ناو گەنجاندا كێشانی نێرگەلە و جگەرە بەداخەوە بووە بە دیاردە “. هەروەها وتیشی” ئێمە وەكوو قوتابخانەكەی خۆمان تەنیا حاڵەت هەیە، خۆشبەختانە كێشانی جگەرە و هاوشێوەكانی نەبووە بە دیاردە”. خاتوو ژیان ئاماژەی بەوەش كرد كە لە خوێندنگەكەیاندا لیژنەی ئاراستەكردن و رێنماییان هەیە كە ئەركی ئەو لیژنەیە بریتیە لە گەران بە هەموو شوێنەكانی خوێندنگە ئەگەر هاتوو تێبینی ئەوە كرا خوێندكارێك جگەرە و جۆرەكانی پێیە یاخود گومانی هەبوونی كرا ئەوە زیاتر چاودێری ئەوخوێندكارە ئەكرێت و ئاگادار ئەكرێتەوە”.
بەشی تەندروستی یەكێتی ژنانی كوردستان بەردەوامە لە خوڵ و سیمیناری هۆشیاری تەندروستی بۆ خوێندكارانی قۆناغەكانی خوێندنی بنەرەتی و ئامادەییەكان سەبارەت بەگەشەی جەستەی كچان و مەترسیەكانی ژینگەیی و خواردن لەسەر جەستەی ژنان.