ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ئەو گوندەی تەنیا ژنانی تێدا دەژی پیاوان بۆیان نیە بچنە ناویەوە

ھەرگیز گوێیت لەوە بوە کە گوندێک ھەبێ تەنیا ژنانی تێدا بێت و پیاوان بۆیان نەبێ بچنە ناویەوە

گوندێک بەناوی( ئۆمۆجا ) کەدەکەوێتەباکوری کینیاوە

( ئۆمۆجا ) بە زمانی سوواحیلی واتە تەنیایی . کە زیاتر خەڵکی کینیا ئۆگەندا و تەنزانیا قسەی پێ دەکەن  ئەم گوندە بیست و پێنج ساڵ پێش ئێستا لەسەر دەستی ( رییکا لولوسۆلی ) بنیاتنراوە ئەو کاتەی بەبەرچاوی ھاوسەرەکەیەوە خەڵکی ناوچەکەی بە توندی لێیانداو ئەندامی مێینەیان شێواند لە ھۆزەکەی و گوندەکەیان کردیانە دەرەوە ھەربۆیە ئەو ژنە لە دوا ھاتنەدەرەوەی لە نەخۆشخانە بیری لە شوێنێکی سەلامەت کردەوە کە ژنانی سامبۆرۆ بە ئارامی تێدا بژی بەتایبەتیش ئەو ژنانەی کە ڕووبە ڕووی دەست درێژی سێکسی و توندوتیژی و بەزۆر بەشودان و بەشودانی کچانی مناڵ خەتەنەکردن بوونەتەوە.

لە ساڵی 1990بە ھاوکاری ١٥ ژنی تر کە بە دەستی سەربازانی بەریتانیا دەستدرێژی سێکسیان کرابوەسەر گوندەکەیان بنیات نا لە ئێستادا زیاتر لە ٣٧ ژن ومنداڵەکانیان لەو گوندەدا دەژین و ماڵی تایبەت بە خۆیان ھەیە، شورایان بە دەوری گوندوکەدا کردوە بۆ ئەوەی ھیچ پیاوێک نەتوانێ بچێتە ناو گوندەکەوە ژنانی ئەو گوندە لە ڕێگەی دروست کردنی ملوانکەو فرۆشتنی بە گەشتیاران کۆدەکەنەوە .

ئەو کەسانەشی بۆ زانینی چیرۆکەکانیان سەردانیان دەکەن پارەیان لێ وەر دەگرن بۆ خوێندنی مندالەکانیان و خواردن بۆ خۆیان خەرجی دەکەن

هاوشێوە

ڤیدیۆ