ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

نازك ویستی بروات

كچە خوێندكار نازك ئەحمەد كەریم یەكەم ئەزموونی گۆرانی وتنی كلیپ دەكات و لە بەرهەمێكی ناوازەدا و لە رێگەی ئاواز و میوزیكەوە پێمان دەڵێت “ویستم بڕۆم”.

كچە خوێندكاری قۆناغی ئامادەیی نازك ئەحمەد كەریم یەكەم بەرهەمی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپی بەناوی (ویستم بڕۆم) بڵاوكردەوە، ئەم كلیپە ئاواز و میوزیكی (سەلام رەشید )ە لەگەڵ ژەنیاری بەتوانا رەمزی ئەمین و بەرهەمی كۆمپانیای (x – productionn) نە.

لەبارەی ئەم بەرهەمەوە نازك بۆ تۆڕی میدیایی تەوار وتی: “ئاوازی ئەم گۆرانییە ئاوازێكی ئۆپێراییە‌و تێكستەكەشی كارێكی نوێ‌ بوو، لەرووی ئەداكردنیشەوە كەمێك بۆ من قورس بوو”.

وتیشی: “ئەمە یەكەم ئەزمونمە لەگەڵ كاری ڤیدیۆ كلیپدا، هیوادارم سەركەوتوبم‌و جێگەی رەزامەندی گوێگران بێت”.

نازك ئەحمەد كەریم تەمەنی 16 ساڵە و خوێندكاری قۆناغی 10ی ئامادەییە لە ئامادەی خانزادی كچان.

عەتا، سلێمانی

هاوشێوە

ڤیدیۆ