لەساڵی١٩٨٨ دوای کۆتایی هاتنی جەنگی چەند ساڵەی ئێران عیراق،ڕژێمی بەعسی لەناو چو پڕۆسەی کۆمەڵکوژی وجینوسایدی کوردی بەناوی ئەنفالە وە دەست پێکرد .
.ئەگەرچی ئەم پرۆسەیە لەسەردەستی ڕژێمی سەدام دا جێبەجێکرا بەڵام تەواو کەری هەمو ئەو هەوڵانەبوکە لەلایەن ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عیراق بۆسڕینەوەی ناسنامەی کورد دەدرا.
پڕۆسەی ئەنفال یەکێکە لەدرندەترین شاڵاوی پاکتاوی ڕەگەزی کەلەدوای جەنگی جیهانی یەکەم ڕۆی داوە و پەڵەیەکی ڕەشە بەناوچەوانی مرۆڤایەتیەوە ..
لەم پڕۆسە بەد ناوەدا بە هەزاران مرۆڤی کوردی بێسەرو شوێن کردکەبە١٨٢هەزار ئینسان مەزەندە دەکرێت کە زۆربەیان ژنو مناڵ وخەڵکانی سڤیل و بێدیفاع بون لەلایەن سوپای عیراقەوە بران و نەگەڕانەوە…
زیاد لە ٤هەزار ئاوایی وگوندو شارۆچکەی ئەوناوچانەی بەرشاڵاوەکەکەوتن خاپوور کران و سەرچاوەی ئاوەکانیان وشک کران وژینگەیان شێوێنرا .
ئەو هەزاران کەسەی کەلەلایەن سوپای سەدامەوە بران ڕەوانەی بیابانە کانی خۆاروی عیراق کران و زیندەە بە چاڵ کران .
دواتر ئێسکو پروسکیان لە گۆڕە بەکۆمەڵە کاندا دۆزرایەوە
تائەم کاتەش ڕزگاربووانی شاڵاوی ئەنفال لە چاوە ڕوانیدا ژیان دەگوزەرێنن چاوەروانن کەی گۆڕێکی تری بەکۆمەڵ هەڵبدرێتەوەو ڕوفاتی کەسو کاری ئەمانیش بدۆزرێتەوە.
بەداخەوە.
دوای تێپەڕبوونی ئەم هەموساڵەش هێشتا نەتوانراوە ژیانێکی ئاسوودە بۆ کەسوکاری ئەنفال کراوان دابین بکرێ.
ولەسەرئاستی نێو دەوڵەتیش نەتوانراوە لۆبیەکی بەهێز بۆ بەجینۆ ساید ناساندنی ئەنفال پێکبهێنرێت وئەم کارەساتە لە ئاستی جیهاندا بەجینۆساید بناسرێت بۆ ئەوەی ڕوداوی لەو جۆرە ڕونەداتەوە .
هەزار سڵاو لەو دایکانەی لە چاوەڕوانی گەڕانەوەی ئەنفالەکاندا چاویان لێکنا . و ئەو کەسو کارەی کەبەپەرۆشەوەتا ئێستاش ، چاوەڕوانن کەی سۆراخی کەس وکارە ونبوەکانیان بکرێت .