وەزارەتی ژینگەی عێراق رایگەیاند: ساڵ بەساڵ دۆخی بەبیابانیبوون و كەمبوونەوەی ڕێژەی بارانبارین و بەبیابانبوونی زەوییە كشتوكاڵییەكان ڕوو لەزیادبوون دەكات.
جاسم فەللاحی وەزیری ژینگەی عێراق لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا وتی: “عێراق لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەكەمی هەیە لەكاریگەربوونی بەگۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا، بەڕادەیەك بەهۆی كەمبوونەوەی ناوچە سەوزاییەكان لەساڵێكدا نزیكەی 100 ڕۆژ شەپۆلی خۆڵبارین ڕوودەدات، ئەمەش وادەكات فشارێكی گەورە لەسەر دامەرزاوە تەندروستییەكان دروستبێت بەهۆی پێشوازیكردن لەوانەی بەدەست حاڵەتەكانی وەك ڕەبۆو هەستەوەرییەوە دەناڵێنن”.
وتیشی: “عێراق بەدەست وشكەساڵییەوە دەناڵێنێت و لەسەر ئاستی جیهانییش لەكاریگەربوون بەگۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا پلەی یەكەمی هەیە، ئەو گۆڕانكارییەش هەر تەنها لەبەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمادا ڕەنگی نەداوەتەوە، بەڵكو ڕووبەڕی زەوییە كشتوكاڵییەكان كەمیكردووەو ڕێژەی بارانبارینیش دابەزیوە، بەڕادەیەك لەكۆی 10 ناوچەی هەرە گەرمی جیهان، چواریان لەپارێزگای زیقاری عێراقدان”.
ئاماژەی بەوەشكردووە كە لەسەدا 60ی ئەو زەوییە كشتووكاڵیانەی پێشتر بۆ چاندن و كشتووكاڵكردن شیاوبوون بەهۆی بەبیابانبوون و داماڵرانی خاك و یادەڕەویكردنەسەریان لەدەستچوون، ئەمەش وایكردووە ڕێژەی سەوازیی كەمببێتەوەو شەپۆلی خۆڵبارین زیاد بكات.